فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھاوتا عێراقییەکەی ھەڵگری پەیامێکی سعودیە بووە و بەمنزیکانەش خولی داھاتووی دانوستانەکانیان لەگەڵ ریاز دەستپێدەکەنەوە.


وتیشی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان ھێڵی ئاسنی شەلامچە بۆ بەسرە بەمنزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئامادەشن پێدانی ڤیزا لە سنورە وشکانییەکان ھەڵبگرن. 


وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی ھەنگاوی نوێی بۆ ئەنرێت و خۆشحاڵیشن بە ھەواڵی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.


ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی ئەمریکاو ئێران بۆ ئەوان تەنھا بابەتێکی دەرەکی نیە بەڵکو بابەتێکی ناوخۆیە چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ناوخۆی وڵاتەکەیان ھەیە ، وتیشی، پێمان باشە ھەردوو وڵات  دانوسانی راستەوخۆ بکەن.


رونیشیکردەوە، تەنھا ھەڵگری پەیامی سعودیە نەبووە بۆ ئێران، بەڵکو رای خۆشیان بە ھەردوو وڵات وتووە.