بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مانش و دەریای باکوری فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو کەشتی سەر بە ھێزەکانی دەریاوانیی نیشتمانی فەڕەنسا سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی ١٣٨ کۆچبەری نایاسایی کە ھەوڵیانداوە لە گەرووی "با دو کالیە" لە دەریای مانشەوە بگەنە بەریتانیا.


سەرباری ھۆشدارییەکان لە مەترسیداریی ئەو جۆرە کۆچە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە ھەوڵی کۆچبەران بۆ تێپەڕاندنی دەریای مانش بەرەو بەریتانیا زیادیکردووە و بە تەنھا لە ھەشت مانگی ئەمساڵیشدا، نزیکەی ١٥ ھەزار و ٤٠٠ کۆچبەر ھەوڵی تێپەڕاندنی دەریاکەیان داوە، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٩ ھەزار و ٥٠٠ و لە ٢٠١٩دا دوو ھەزار و ٣٠٠ و لە ٢٠١٨شدا ٦٠٠ کۆچبەر بووە.