بە پێی ئاژانسەکانی باکوری کوردستان، ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە شاری نسێبین سەر بە پارێزگای مێردین ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی جەلال ئاتا بەڕێوەبەری پارتی ھەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) و دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای مێردین، لە ناوچەی جزیرە و سلۆپیش سەر بە پارێزگای شرناخ ٦ بەڕێوەبەر و ئەندامی ھەدەپە دەستگیرکراون.


لە شاری ئیستەنبوڵیش پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیونێکدا ١٢ بەڕێوەبەر و ئەندامی ھەدەپەیان دەستگیر کردووە.


ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای ھەڕەشەکانی ھەفتەی ڕابردووی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دژی ھەدەپە، تا ئێستا ٣٢ ئەندام و بەڕێوەبەری ھەدەپە و دەبەپە دەستگیرکراون.