سۆلیڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تا ئێستا ئەمریکا ڕێگەیەکی لەبەردەمدا نییە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ڤییەننا بە باشی بەڕێوەناچن، ئەمریکاش لە ڕێی دانوستانکارە ئەوروپییەکانەوە نیگەرانیی خۆی بە ئێران گەیاندووە لە بارەی بەردەوامیدان بە بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.


ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە شارەزایانی ئەمریکا کە لە بواری ئاسایشی نەتەوەییدا کار دەکەن، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ھۆشداریان داوەتێ لەو ھەنگاوانەی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەینێت و ڕایانگەیاندووە، لە دۆسیەی ئەتۆمیدا ئێران ھەموو ھێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە.