پەرلەمانی نەمسا پێشنیازێکی لە بارەی داخستنی ھەدەپە پەسەند کرد
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٨٥٩
دوو پەرلەمانتاری سۆسیال دیمەکراتەکان لە نەمسا پێششنیازە بڕیارێکیان لە بارەی پرسی داخستنی ھەدەپە لە تورکیا، پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەکەیان کرد، پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازەکەی پەسەندکرد، لە ڕاپۆرتێکیشدا داوا لە حکومەت دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ دیموکراتیزەکردنی وڵات، بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە وڵاتێکی یاسایی.
لە پێشنیازە بڕیارەکەدا ھاتووە، ھەدەپە سێیەم پارتی گەورەی تورکیایە و ئەگەر دابخرێت واتە حکومەتی تورکیا یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.