راپۆرتی رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لەگەڵ ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دواخستنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی کردووە بە دانانی بژاردەی سەربازیی.


نیویۆرک تایمز لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئیسرائیلەوە نوسیویەتی، خۆ ئامادەکردن بۆ ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ماوەی دوو ساڵی پێویستە، ئەگەر بیانەوێت زیانی گەورە بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنن.


پسپۆڕانی  ئیسرائیلیش دەڵێن، ھێرشی بچوک زیان دەگەێنێت بە بەشێکی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، نەک کۆتایی پێھێنانی، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ھێرشی فراوان بکەنە سەر دەیان پێگەی ئەتۆمی ئێران، کە دەکەونە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەو وڵاتەوە، ئەو ھێرشە لە دەرەوەی توانای ھێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلدایە.