جیهان

"کەمال کلچدار ئۆغلۆ" لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا وتوویەتی، ئەگەر بچێتە سەر کورسی دەسەڵات، "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و "عوسمان کاڤالا" بازرگانی تورکی و خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی و رۆژنامەنووسان ئازاد دەکات، وتیشی "دەمیرتاش" ھیچ تاوانێکی نەکردووە و ھەڵەیەکی لەسەر نییە.

"کلچدار ئۆغلۆ" ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگرکردنی خەڵک لەسەر ئازادی رادەربڕین رەتدەکەنەوە و وتیشی ژمارەی گیان لەدەستدان لە زیندانەکانی تورکیادا بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زیادیکردووە. 

چاوەڕوان دەکرێت، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا رابگەیەنێت و رکاربەری "رەجەب تەیب ئەردۆغان" بکات، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی دەریاوانی لیبیا رایانگەیاندوە، بەلەمێک بە ٢٣ کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەراستدا نقومبوە و تا ئێستا ١٩ لە کۆچبەرەکان بێ سەرو شوێنن و چارەنوسیان دیار نیە ، بەڵام سیان لە کۆچبەرەکان رزگارکراون و تەرمی کۆچبەرێکیش دۆزراوەتەوە .

بەپێی زانیارییەکان زۆرینەی کۆچبەرەکان خاوەن رەگەزنامەی سوری و میسرین و ھەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە دەریای ناوەراستەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن ، لە ئێستاشدا ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەرجەم کۆچبەرەکان و ئاشکراکردنی چارەنوسیان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ، تەنھا لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٩٢ کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەک ئاشکرایکردووە، ئەو تۆڕە سیخورییە پلانی کارێکی گێرەشێوێنییان لە ناوخۆی ئێراندا داڕشتوە، بەڵام بەر لە جێبەجێکردنی شکستیان پێھێندراوە . 

ھەروەک ئاماژەی کردووە بەوەی ئەو گروپە کاری قاچاخچێتی چەکی کردوە، ھاوکات عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە پەیامێکدا سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی کرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند ئەوانەی لەسێدارەدراون تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی خەڵکی بێتاوان و ژن و منداڵ ھەروەھا تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش و گروپە تیرۆرستییەکانیان بەسەردا ساغ بووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەنێو لەسێدارەدراوەکاندا ٣٧ ھاوڵاتی سعودیە ھەبوون کە ھێرشیانکردبووە سەر ھێزە ئەمنییەکان و بنکەکانی پۆلیس و نێردەی وڵاتانی دیکە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە سەپاندنی یاسای قورس دژی ئازادی دەربڕینی سیاسی و ئاینی و لەسێدارەدانی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ.

لە ساڵی ٢٠٢١ سعودیە لەسێدارەدانی ٦٧ کەسی جێبەجێکردووە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠یش ٢٧ کەسی دیکەی لەسێدارەداوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، "بەغداد" میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران دەکات بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو، تا ئێستاش ٣ خولی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە "بەغداد" بەڕێوەچووە و ھەردوولا ئاماژە بە دانوستانی ئەرێنی و بەرھەمدار دەکەن . 

ھەروەھا ئەو دانوستانە بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی میسر بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە ترسنۆکانە دەکەن کە بە کۆمەڵێک موشەکی بالیستی شاری ھەولێریان کردە ئامانج و بەھۆیەوە زیانی مادی لێکەوتەوە.

حکومەتی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە پاڵ عێراقی دۆستدا دەوەستێتەوە و، پشتیوانی دەکەن بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەیدا.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر دەکات لە ھەرێکی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھەموو شێوەیەک لە پاَڵ عێراقدا دەوەستنەوە، بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەی و ھەموو جۆرە توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەوییەکیش ڕەتدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیک سۆلیڤان ڕاوێکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەی سەر شاری ھەولێری دەکات و لە ھێرشەکەشدا ھیچ پێگە و ھاوڵاتییەکی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە.


سۆلیڤان ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن کار دەکات لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو ئامانجەی کە ئێران ھێرشی کردووەتە سەر، کاری پێویستیش دەکەن بۆ بەرگری لە ھاوڵاتییەکانیان و بەرژەوەندی و ھاوپەیمانەکانیشیان.


جەختیشیکردەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕاوێژ دەکەن، بە مەبەستی ھاوکاریکردنیان بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری موشەکی، بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە شارەکانیان بکەن.


وەزارەتی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە ١٢ موشەکی بالیستی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھێرشکراوەتە سەر شاری ھەولێر، دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆ لە ھێرشەکە ڕاگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر رایگەیاند، زۆر بە تووندی ئیدانەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر ھەولێر دەکات.


راشیگەیاندوە، لێدانە مووشەکییەکان پێشێلکارییەکی زۆر خراپی سەر سەروەری عێراق بوون، ھیچ یەکێک لە باڵەخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانییان پێنەگەیشتووە و ھیچ کارمەندێک بریندار نەبووە و ھیچ ئاماژەیەک نییە ھێرشەکان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووبن.


جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێران پێویستە دەستبەجێ ھێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق بوەستێنێت، ھاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەکانیدایە، لەوانەش ھاوبەشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و یارمەتی ھاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەدەین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سوپای ڕووسیا پێشڕەوییان کردووە و لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراین نزیکبوونەتەوە و تەنھا ٩ میل لە ناوەندی شارەکەوە دوورن، لە کاتێکدا چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٢ میل لە سەنتەری کیێڤەوە دوور بوون.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرایکردووە، لە یەکەم ڕۆژی ھێرشەکەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕووسیا ٧٧٥ مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نزیکبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە کیێڤ لە کاتێکدایە، کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراین و بە تایبەتیش بەرەو کیێڤ خاوبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە بەفربارینەی تورکیای گرتووەتەوە نەبووەتە ھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و ئیستەنبوڵ گەشتەکانی ئەمڕۆ شەممە لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ ھەولێر ئاسایی دەبن.

گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ ئامارێکی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە کاتژمێر ٧ و نیوەوە چڕیی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری شارەکە ٣٠٪ بووە و ھاتوچۆی بارھەڵگر قەدەغە کراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند بەھۆی بەفربارین چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، ھەروەھا دەوامی سەرجەم قوتابخانە، فەرمانگە و دامەزراوەکان ڕاگیراوە، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان و تەندروستی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاروانێکی لۆجستی کە لە ٤٠ بارھەڵگر پێکھاتبوو و ھەڵگری چەندین جۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیی بوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کاروانە لە ڕێی ھەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی وەلیدەوە گەیشتووەتە حەسەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێف بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەرچەندە دەقی کۆتایی بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە و لەسەر مێزی دانوستانە، بەڵام بە ھۆکاری دەرەکی پێویستە دانوستانەکانی ڤییەننا ڕابگیرێن. وتیشی، بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و لایەنەکانی تر بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

لە کاردانەوەی ڕاگرتنی دانوستانەکانیش، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر ڕایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی دەرەکی کاریگەری لەسەر ئیرادەی ھاوبەشی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بە کۆمەڵ نابێت.

ئەمیر حسێن عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو و بەھێز بەردەوامن و ئەگەر ئەمریکا جدی بێت، دەرئەنجامی دانوستانەکان دڵخۆشکەر دەبن.

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە دانوستانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستیپێکردەوە و تا ئێستا ٨ جار ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم ھەنگاوەی ڕووسیا دوای نزیکەی دوو ھەفتە لە ھێرشی سەر ئۆکراین ڕێگە بە چەکداری وڵاتانی دیکە و بە تایبەتی سووریا دەدات شەڕی ئۆکراین بکەن و ژمارەی قوربانییەکان لە ڕیزی سوپای ڕووسیا کەمدەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا پوتین بە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڕاگەیاند "ئەگەر دەزانن ئەو خەڵکە بە ویستی خۆیان و بە بێ بەرژەوەندی ماددی دەیانەوێت بێن و یارمەتی خەڵکی دۆنباس بدەن، ئەوا دەبێت ھەرچییەکیان پێویستە بۆیان دابین بکەین و ھاوکارییان بکەین بگەنە ناوچەی جەنگ."

وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە سێرگی شۆیگو وتی ١٦ ھەزار خۆبەخش ئامادەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە مەیدانی شەڕ و شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە ھەرێمی دۆنباس لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین بجەنگن.

شۆیگو پێشنیاری کرد ئەو موشەکانەی کە لە جۆری ستینگەر و جاڤێلینن و لە ئۆکراین لەلایەن سوپای ڕووسیا دەستیانبەسەردا گیراوە بدرێن بە ھێزەکانی دۆنباس لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکی دژە فرۆکە و دژە تانک، پوتینیش ڕەزامەندی نیشاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحەد جەلیلیان سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە، ڕەوشی کەشوھەوای سێ شاری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەھاو و ئیسلام ئابادی خۆرئاوا لە حاڵەتی قەیراندایە و لە دوو شاری کرماشان و پاوەش حاڵەتی ھۆشداری ڕاگەیەنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری قەسری شیرین خۆڵبارین مەودای بینینی بۆ ١٠٠ مەتر کەم کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە سەرجەم خوێندنگەکانی قەسری شیرین و گوندەکانی داخراون.

لە پارێزگای سنەش، شارەکانی سنە و مەریوان و سەقز و کامیاران چوونە حاڵەتی ھۆشدارییەوە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پارێزگاکەش، ڕەوشەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...291292293294295...415