ھێزەکانی دەریاوانی لیبیا رایانگەیاندوە، بەلەمێک بە ٢٣ کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەراستدا نقومبوە و تا ئێستا ١٩ لە کۆچبەرەکان بێ سەرو شوێنن و چارەنوسیان دیار نیە ، بەڵام سیان لە کۆچبەرەکان رزگارکراون و تەرمی کۆچبەرێکیش دۆزراوەتەوە .

بەپێی زانیارییەکان زۆرینەی کۆچبەرەکان خاوەن رەگەزنامەی سوری و میسرین و ھەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە دەریای ناوەراستەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن ، لە ئێستاشدا ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەرجەم کۆچبەرەکان و ئاشکراکردنی چارەنوسیان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ، تەنھا لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٩٢ کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە .