بەھۆی خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان خوێندنگەکان داخران
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٢
٨٢٣
ئەحەد جەلیلیان سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە، ڕەوشی کەشوھەوای سێ شاری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەھاو و ئیسلام ئابادی خۆرئاوا لە حاڵەتی قەیراندایە و لە دوو شاری کرماشان و پاوەش حاڵەتی ھۆشداری ڕاگەیەنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری قەسری شیرین خۆڵبارین مەودای بینینی بۆ ١٠٠ مەتر کەم کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە سەرجەم خوێندنگەکانی قەسری شیرین و گوندەکانی داخراون.
لە پارێزگای سنەش، شارەکانی سنە و مەریوان و سەقز و کامیاران چوونە حاڵەتی ھۆشدارییەوە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پارێزگاکەش، ڕەوشەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.