بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سوپای ڕووسیا پێشڕەوییان کردووە و لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراین نزیکبوونەتەوە و تەنھا ٩ میل لە ناوەندی شارەکەوە دوورن، لە کاتێکدا چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٢ میل لە سەنتەری کیێڤەوە دوور بوون.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرایکردووە، لە یەکەم ڕۆژی ھێرشەکەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕووسیا ٧٧٥ مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نزیکبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە کیێڤ لە کاتێکدایە، کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراین و بە تایبەتیش بەرەو کیێڤ خاوبوونەتەوە.