فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە بەفربارینەی تورکیای گرتووەتەوە نەبووەتە ھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و ئیستەنبوڵ گەشتەکانی ئەمڕۆ شەممە لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ ھەولێر ئاسایی دەبن.

گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ ئامارێکی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە کاتژمێر ٧ و نیوەوە چڕیی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری شارەکە ٣٠٪ بووە و ھاتوچۆی بارھەڵگر قەدەغە کراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند بەھۆی بەفربارین چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، ھەروەھا دەوامی سەرجەم قوتابخانە، فەرمانگە و دامەزراوەکان ڕاگیراوە، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان و تەندروستی.