جیهان

دەستەی پەخشی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند، تەلئەبیب ڕووبەڕووی گەورەترین ھێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و بەھۆیەوە پێگە ئەلکترۆنیەکانی سەر بە حکومەتی ئیسڕائیل و چەند پێگەیەکی تر لە کار کەوتوون.

دەستەی نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئیسڕائیلیش باری نائاسایی ڕاگەیاندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکە و بە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنی ناوی بردووە کە تا ئێستا کرابێتە سەر ئیسڕائیل.

ھەر یەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و داد و کۆمەڵایەتی و پێگەی سەرەکی حکومەتی ئیسڕائیل کراونەتە ئامانجی ھێرشەکە.

لێپرسراوێکی ئەمنی ئیسڕائیل پێشبینیشیکردووە لایەنێکی حکومی یاخود ڕێکخراوێکی گەورە لە پشت ھێرشەکەوە بێت، چاودێرێکی ئەمنی ئیسڕائیلیش ڕایگەیاندووە، بە پێی لێکدانەوەکانی تەلئەبیب، پێدەچێت ئێران بەرپرسیاری ئەو ھێرشە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە سەپاندنی سزای توند بەسەر کەرتی بەرگریی ڕووسیا و لەو چوارچێوەیەدا سزایان بەسەر ١١ کەسایەتی لە دامەزراوە بەرگرییەکانی ڕووسیا سەپاندووە.

لەناو سزادراوەکاندا ھەر یەک لە بەڕێوەبەری گاردی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ھەماھەنگیی تەکنیکیی سەربازیی ڕووسیای تێدایە.

بە پێی بڕیارەکە ھەموو ئەو موڵک و پشکانەی لە ئەمریکا، خاوەنداریەتیان بۆ سزادراوەکان دەگەڕێتەوە بلۆک دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکس کە ئاژانسی سەرەکی سەربەخۆی ڕووسیایە بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ڕووسیا شاری خێرسۆنی باشوری ئۆکراینیان بە تەواوی کۆنترۆڵکردووە، لێپرسراوانی ئۆکراینییش ئەو ھەوڵانەیان ڕەتنەکردووەتەوە.

ھاوکات ڕووسیا لە ڕێی زنجیرەیەک بۆردوومانەوە گەڕەکێکی کیڤی پایتەختی کردووەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبونی ١٥ نھۆمیدا کەوتووەتەوە و بە پێی زانیارییەکان ٢ کەس لە بیناکەدا گیانیان لە دەستداوە.

ئاماری کوژراوانی بۆردوومانێکی ڕووسیاش بۆ سەر تاوەرێکی تەلەفزیۆن لە باکوری ئۆکراین، بۆ ١٩ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراین پێشبینی کردووە مۆسکۆ و کیێڤ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا بگەنە ڕێککەوتن و ڕاوێژکاری دیوانی سەرۆکایەتی ئۆکراینیش ڕایگەیاندووە، پێدەچێت جەنگی ڕووسیا دژی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاردا کۆتایی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیرج مەسجدی" لە لێدوانێکدا وتی، ئەو لێکترازانەی لەناو ماڵی شیعەکانی عێراق ھەبوو نابێت بەردەوام بێت، ھیواشی خواست بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردی و سونەکان.

"ئیرج مەسجدی" پێشبینی ئەوەشی کرد، ڕەوشەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بڕوات، چونکە لایەنەکان درکیان بەوە کردووە ئەم ڕەوشەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدا نییە و ویستی گەیشتن بە ڕێککەوتن ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نانسی پیلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و "چارلز شومەر" سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، "زیلینسکی" لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئۆنلاین قسە دەکات و دوایین ڕەوشی ئۆکراین دەخاتەڕوو.

پێشتریش، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ھاوبەشیان لەگەڵ "زیلینسکی" ئەنجامدا، تا ئێستاش کۆنگرێسی ئەمریکا بڕی ١٣.٦ ملیار دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئۆکراین کردووە، ھەفتەی ڕابردووش ڕەزامەندیدا لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ژاو لیجیان" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بیر لە ڕۆڵی خۆی بکاتەوە لە جەنگی ئۆکراین و قوڵکردنەوەی قەیرانەکە و دەبێت بە کرداری ھەنگاوی ھەبێت بۆ ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕەتیشکردەوە وڵاتەکەی ڕەزامەندی دابێت لەسەر پێشکەش کردنی ھاوکاری سەربازی بە ڕووسیا و وتی ئەمریکا ھەواڵی نادروست بڵاودەکاتەوە و ئەوەش متمانەکردن بە ئەمریکا لە جیھاندا کەمتر دەکاتەوە.  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئێران، بۆ یەکەمینجارە بە ڕەسمی سوپای پاسداران ئەرکی پاراستنی بنکە ئەتۆمییەکانی پێدەسپێردرێت، دروستکردنی ئەو ھێزە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەشێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکرتێری رێکخراوی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا و تا ئێستاش ١٠٠ ھەزار سەربازیی ئەمریکی لە ئەوروپا بڵاوەیان پێکراوە .

وتیشی، ھەموو ھێزەکانی ناتۆ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سبەینێش وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان کۆدەبنەوە.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکیش کوژرانی وێنەگرێکی و برینداربوونی پەیامنێرەکەیانی لە ئۆکراین راگەیاند،. ھاوکات ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە پەیامێکدا رایگەیاند، روسیا بە موشەکی کروز بۆردومانی خەڵکی مەدەنی ئۆکراین دەکات و بەھۆی بۆوردومانی روسیاشەوە ژێرخانی وڵاتەکەی رۆژ لە دوای رۆژ وێرانتر دەبێت.

وتیشی، خەڵکی ماریۆپۆڵ لەژێر بۆردومانی سەختی روسیادان و ئەو کارەساتەشی ئێستا بەسەر خەڵکی خارکیڤدا ھاتووە، ھەمان کارەساتە لە ھۆڵۆکۆست بەسەر جولەکەکاندا ھات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری ماریۆپۆڵ لە باشوری ئۆکراین روبەڕوی کەمی ئاو و خۆراک و پێداویستی پزیشکی بوونەتەوە و ئەگەر لە زووترین کاتدا ھاوکاری نەکرێن، کارەساتی مرۆیی لە شارەکە رودەدات.


ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتووانی ماریۆپۆڵ لە رەوشێکی خراپدان و تائێستاش تەرمی ئەو کەسانەی بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکان لەو شارە کوژراون، کۆنەکراونەتەوە و لە سەر شەقامەکان ماونەتەوە.


رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی داواشی لە روسیا و ئۆکراین کردووە، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی رێڕەوە مرۆییەکان بگەنە رێککەوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدوای ھێرشێکی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆسەر نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە ماریوپۆل وێنەی ژنێکی دووگیانی بریندار کە لەلایەن چەند کەسێک دەگوازرایەوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

دوای چەند ڕۆژێک لە مانەوە لە نەخۆشخانە سەرەتا منداڵەکەی و دواتر خۆی گیانیان لەدەستدا.

پزیشکی تایبەتی منداڵبوون کە ھەوڵی ڕزگارکردنی ژنەکە و منداڵەکەی داوە، دەڵێت کاتێک ژنەکە زانیویەتی منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە داوای کردووە "بیکوژن."

دکتۆر تیمور مارین دەڵێت بەھۆی بۆردوومانەکە ڕانی ژنەکە لەکاتی دووگیانی شکابوو، ھەروەھا جومگەی سێبەندی دەرچووبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن، ھەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەک، کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدا ھەیە، ببێتە ناوەندێکی ھەڕەشە بۆ سەر ئێران.


ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار لێپرسراوانی عێراقیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە، کە نابێت سنورەکانیان ببنە شوێنی ئاژاوە  لەلایەن ئیسرائیل و گروپە تیروریستییەکانەوە.


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژ یەکشەممە، ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لەزاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، روسیا دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، داوای ھاوکاری و وەرگرتنی کەلوپەلی سەربازیی لە چین کردووە، لەو بارەیەشەوە واشنتۆن نیگەرانی دەربڕیوە و ھۆشداری داوەتە ھاوپەیمانەکانی، لە ئەگەری ئامادەبوونی بەیجین بۆ پشتیوانیکردن لە مۆسکۆ، ھەڵوێستیان ھەبێت.


ئەوش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ یانگ جیچی لێپرسراوی باڵای سیاسەتی دەرەوەی چین لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆببێتەوە و سەبارت بەو پرسە گفتوگۆ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر ھەردوو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکراین کۆببنەوە و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی  زیاتری لایەنەکان لەئارادایە.


ئەوە لەکاتێکدایە، ھێرشەکان لە خۆرئاوای ئۆکراین و نزیک سنورەکانی ناتۆ پەرەی سەندووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، ڤیکتۆر زۆلۆتۆڤ، لەکاتی وتارێکدا لە یەکێک لە کەنیسەکانی مۆسکۆ، ڕایگەیاند پێشڕەوییەکان سوپای ڕووسیا بەھۆی ھێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆکراین و بەکارھێنانی خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان خاو دەچێت بەڕێوە.

وتەکانی زۆلۆتۆڤ لەدوای ئەوە دێت، پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "ڤلادیمیر پووتن " و "وەزیری بەرگری ڕووسیا"  سێرگی شۆیگو ڕایگەیاند ،ھەموو شتێک بە پێی پلانەکان دەچن بەڕێوە.

سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، کە پێشتر بەرپرسی ئاسایشی کەسێتی پووتن بوو، ڕایگەیاند ،دەمەوێت بڵێم بەڵێ، ھەموو شتێک بەو خێراییە ناچێتەپێش کە ئێمە دەمانەوێت.

ماوە ١٧ ڕۆژە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ بڕیارە ئەمڕۆ قۆناغێکی تری دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا دەستپێبکات و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی  زیاتری لایەنەکان لەئارادایە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا لە ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا، ٢٢٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردوە، کە بەنیاز بوونە لەڕێگەی تورکیاوە بە نایاسایی خۆیان گەیەننە یۆنان.

سەبارەت بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرایانکردوە، ١٤٩ کۆچبەریان خەڵکی ئەفغانستان و  ٣٩ کۆچبەری عێراقی و ١٥ کۆچبەری سووری و ٨ کۆچبەری ئێرانی و ١١ کۆچبەری میسری و یەمەنین.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...290291292293294...415