سەرۆکی ئۆکراین: ئەوەی بەسەر دانیشتوانی خارکیڤدا دێت ھەمان کارەساتی جولەکەکانی ھۆڵۆکۆستە
١٥ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٣٦٨
سکرتێری رێکخراوی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا و تا ئێستاش ١٠٠ ھەزار سەربازیی ئەمریکی لە ئەوروپا بڵاوەیان پێکراوە .
وتیشی، ھەموو ھێزەکانی ناتۆ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سبەینێش وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان کۆدەبنەوە.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکیش کوژرانی وێنەگرێکی و برینداربوونی پەیامنێرەکەیانی لە ئۆکراین راگەیاند،. ھاوکات ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە پەیامێکدا رایگەیاند، روسیا بە موشەکی کروز بۆردومانی خەڵکی مەدەنی ئۆکراین دەکات و بەھۆی بۆوردومانی روسیاشەوە ژێرخانی وڵاتەکەی رۆژ لە دوای رۆژ وێرانتر دەبێت.
وتیشی، خەڵکی ماریۆپۆڵ لەژێر بۆردومانی سەختی روسیادان و ئەو کارەساتەشی ئێستا بەسەر خەڵکی خارکیڤدا ھاتووە، ھەمان کارەساتە لە ھۆڵۆکۆست بەسەر جولەکەکاندا ھات.