ئێران: قبوڵی ناکەین دراوسێکانمان ببنە ناوەندێکی ھەڕەشە
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٣١٨
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن، ھەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەک، کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدا ھەیە، ببێتە ناوەندێکی ھەڕەشە بۆ سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار لێپرسراوانی عێراقیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە، کە نابێت سنورەکانیان ببنە شوێنی ئاژاوە لەلایەن ئیسرائیل و گروپە تیروریستییەکانەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژ یەکشەممە، ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.