سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، ڤیکتۆر زۆلۆتۆڤ، لەکاتی وتارێکدا لە یەکێک لە کەنیسەکانی مۆسکۆ، ڕایگەیاند پێشڕەوییەکان سوپای ڕووسیا بەھۆی ھێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆکراین و بەکارھێنانی خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان خاو دەچێت بەڕێوە.

وتەکانی زۆلۆتۆڤ لەدوای ئەوە دێت، پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "ڤلادیمیر پووتن " و "وەزیری بەرگری ڕووسیا"  سێرگی شۆیگو ڕایگەیاند ،ھەموو شتێک بە پێی پلانەکان دەچن بەڕێوە.

سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، کە پێشتر بەرپرسی ئاسایشی کەسێتی پووتن بوو، ڕایگەیاند ،دەمەوێت بڵێم بەڵێ، ھەموو شتێک بەو خێراییە ناچێتەپێش کە ئێمە دەمانەوێت.

ماوە ١٧ ڕۆژە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ بڕیارە ئەمڕۆ قۆناغێکی تری دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا دەستپێبکات و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی  زیاتری لایەنەکان لەئارادایە