قۆناغێکی تری دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین بەڕێودەچێت
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٨٢٨
نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر ھەردوو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکراین کۆببنەوە و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان لەئارادایە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ھێرشەکان لە خۆرئاوای ئۆکراین و نزیک سنورەکانی ناتۆ پەرەی سەندووە.