"ئیرج مەسجدی" لە لێدوانێکدا وتی، ئەو لێکترازانەی لەناو ماڵی شیعەکانی عێراق ھەبوو نابێت بەردەوام بێت، ھیواشی خواست بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردی و سونەکان.

"ئیرج مەسجدی" پێشبینی ئەوەشی کرد، ڕەوشەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بڕوات، چونکە لایەنەکان درکیان بەوە کردووە ئەم ڕەوشەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدا نییە و ویستی گەیشتن بە ڕێککەوتن ھەیە.