رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لەزاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، روسیا دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، داوای ھاوکاری و وەرگرتنی کەلوپەلی سەربازیی لە چین کردووە، لەو بارەیەشەوە واشنتۆن نیگەرانی دەربڕیوە و ھۆشداری داوەتە ھاوپەیمانەکانی، لە ئەگەری ئامادەبوونی بەیجین بۆ پشتیوانیکردن لە مۆسکۆ، ھەڵوێستیان ھەبێت.


ئەوش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ یانگ جیچی لێپرسراوی باڵای سیاسەتی دەرەوەی چین لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆببێتەوە و سەبارت بەو پرسە گفتوگۆ بکەن.