سبەینێ سەرۆکی ئۆکراین لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا وتارێک پێشکەش دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٤١٨
"نانسی پیلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و "چارلز شومەر" سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، "زیلینسکی" لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئۆنلاین قسە دەکات و دوایین ڕەوشی ئۆکراین دەخاتەڕوو.
پێشتریش، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ھاوبەشیان لەگەڵ "زیلینسکی" ئەنجامدا، تا ئێستاش کۆنگرێسی ئەمریکا بڕی ١٣.٦ ملیار دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئۆکراین کردووە، ھەفتەی ڕابردووش ڕەزامەندیدا لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا.