رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری ماریۆپۆڵ لە باشوری ئۆکراین روبەڕوی کەمی ئاو و خۆراک و پێداویستی پزیشکی بوونەتەوە و ئەگەر لە زووترین کاتدا ھاوکاری نەکرێن، کارەساتی مرۆیی لە شارەکە رودەدات.


ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتووانی ماریۆپۆڵ لە رەوشێکی خراپدان و تائێستاش تەرمی ئەو کەسانەی بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکان لەو شارە کوژراون، کۆنەکراونەتەوە و لە سەر شەقامەکان ماونەتەوە.


رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی داواشی لە روسیا و ئۆکراین کردووە، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی رێڕەوە مرۆییەکان بگەنە رێککەوتن.