"کەمال کلچدار ئۆغلۆ" لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا وتوویەتی، ئەگەر بچێتە سەر کورسی دەسەڵات، "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و "عوسمان کاڤالا" بازرگانی تورکی و خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی و رۆژنامەنووسان ئازاد دەکات، وتیشی "دەمیرتاش" ھیچ تاوانێکی نەکردووە و ھەڵەیەکی لەسەر نییە.

"کلچدار ئۆغلۆ" ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگرکردنی خەڵک لەسەر ئازادی رادەربڕین رەتدەکەنەوە و وتیشی ژمارەی گیان لەدەستدان لە زیندانەکانی تورکیادا بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زیادیکردووە. 

چاوەڕوان دەکرێت، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا رابگەیەنێت و رکاربەری "رەجەب تەیب ئەردۆغان" بکات، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.