نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر رایگەیاند، زۆر بە تووندی ئیدانەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر ھەولێر دەکات.


راشیگەیاندوە، لێدانە مووشەکییەکان پێشێلکارییەکی زۆر خراپی سەر سەروەری عێراق بوون، ھیچ یەکێک لە باڵەخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانییان پێنەگەیشتووە و ھیچ کارمەندێک بریندار نەبووە و ھیچ ئاماژەیەک نییە ھێرشەکان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووبن.


جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێران پێویستە دەستبەجێ ھێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق بوەستێنێت، ھاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەکانیدایە، لەوانەش ھاوبەشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و یارمەتی ھاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەدەین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن.