سعودیە ٨١ کەس بەتۆمەتی تیرۆر و کوشتن لەسێدارە دەدات
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٦٦٩
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند ئەوانەی لەسێدارەدراون تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی خەڵکی بێتاوان و ژن و منداڵ ھەروەھا تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش و گروپە تیرۆرستییەکانیان بەسەردا ساغ بووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەنێو لەسێدارەدراوەکاندا ٣٧ ھاوڵاتی سعودیە ھەبوون کە ھێرشیانکردبووە سەر ھێزە ئەمنییەکان و بنکەکانی پۆلیس و نێردەی وڵاتانی دیکە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە سەپاندنی یاسای قورس دژی ئازادی دەربڕینی سیاسی و ئاینی و لەسێدارەدانی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ.
لە ساڵی ٢٠٢١ سعودیە لەسێدارەدانی ٦٧ کەسی جێبەجێکردووە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠یش ٢٧ کەسی دیکەی لەسێدارەداوە.