لە بەرەبەیانی رۆژی ٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١، ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بڕیاریدا بەشداریی جەنگی دووەمی جیھانی بکات و بچێتە بەرەی ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی، ئەمەش دوای ئەوەی ھێزی ئاسمانیی ژاپۆن بەبێ راگەیاندنی جەنگ، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکەی "پێرل ھاربەر"ی ئەمریکا لە دوورگەی ھاوای کە دەکەوێتە زەریای ھێمنەوە.
لە ئەنجامی ھێرشە ئاسمانییەکەی ژاپۆندا، نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی و دەیان کەسی سڤیل کوژران، لە بەرامبەریشدا فرانکڵین رۆزفیڵد سەرۆکی ئەوسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی ئەوەی دا کە ژاپۆنییەکان بە قورسی باجی ئەم ھێرشەیان دەدەن.
بنکەی ئاسمانیی پێرل ھاربەر تاکە شوێن نەبوو ژاپۆنییەکان ھێرش بکەنە سەری، ھەر لەو رۆژەدا کە سوپای ئاسمانیی ئەو وڵاتە ھێرشیان کردە سەر ئەمریکا، سوپای ژاپۆن چووە ناو فلیپین و ھێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا، ھاوکات چووە ناو گوام و ھۆنگکۆنگ و سەنگافورە و مالایاوە، کە لەو کاتەدا کۆڵۆنیی سەر بە بەریتانیا بوون لە رۆژھەڵاتی ئاسیادا.
سوپای ژاپۆن لە فلیپین بۆردومانی بنکەی ئاسمانیی ئەمریکای کرد و چەندین کەشتیشی تێکشکاند و نوقمی دەریای کردن، لە ماوەی پێنج مانگی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا لە فلیپین، دەیان ھەزار سەربازی ئەمریکی و چەکداری فلیپینی کە شانبەشانی ئەمریکییەکان دەجەنگان کوژران و بریندار بوون.
ھێرشی سوپای ئاسمانیی ژاپۆن بۆسەر بنکەی "پێرل ھاربەر" لە رۆژی حەوتی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١ لە مێژوودا بە دەستپێکی پڕۆسەی سەربازیی ژاپۆن دادەنرێت بۆ بەرفراوانکردنی رووبەڕی دەسەڵاتەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ئاسیا.
لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٤٤، سوپای ئەمریکا توانی دوورگەی گوام بگرێتەوە، ھەر لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵیشدا، ئەمریکا جەنەراڵ دۆگلاس مەککارسەریان راسپارد ھەتا سەرکردایەتیی پڕۆسەی دەرھێنانەوەی فلیپین بکات لە چنگی ژاپۆنییەکان.
ئەم ھەڵمەتە سەربازییە ھەتا مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و بە دەرکردنی سوپای ژاپۆن لە فلیپین کۆتایی ھات، لە بەرامبەریشدا فلیپین لە ساڵی ١٩٤٦دا سەربەخۆیی بەدەستھێنا و بوو بە یەکەمین وڵاتی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا لە ژێر دەستی کۆلۆنیالیزم سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت.
دوای ئەوەی لەمانگی حوزەیرانی رابردوو یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیا بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی نەوتی روسیا، ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و رۆژی شەممەی رابردووش گروپی حەوت و ئوسترالیا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی ٦٠ دۆلار وەک بەرزترین ئاست بۆ ھەر بەرمیلێک لە نەوتی روسیا.
جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دانانی نرخ بۆ نەوتی روسیا بازاڕی نەوت سەقامگیر دەکات و داھاتی روسیاش کەمدەکاتەوە.
لە بەرامبەردا ئەلکسەندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، بڕیارەکەی گروپی حەوت بۆ دیاریکردنی ٦٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک لە نەوتی وڵاتەکەیان رەتدەکەنەوە و کار بۆ دانانی میکانیزمێک دەکەن بەمەبەستی قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوت بەو وڵاتانەی نرخیان بۆ نەوتی روسیا داناوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەڵگەی وردیان لەبەردەستدایە کە ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەیان روودەدات و خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەریھەڵداوە، پیلانی ئەمریکا و ئەورپایە و ھەر ئەوانیش پشتیوانی خۆپیشاندانەکان دەکەن و وایانکردووە درێژە بکێشێت، بەڵام روبەڕوی سەرجەم پیلانەکانیان دەبنەوە و پوچەڵیان دەکەنەوە.
وتیشی، ئەمریکا و ئەوروپا لە رێگەی فراوانکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوە دەیانەوێت ئێران ناچار بکەن مەرج و داوکارییەکانیان لە دانوستانە ئەتۆمییەکان جێبەجێ بکات، بەڵام پێویستە ئەو راستییە بزانن ھەر مەرج و داواکارییەک لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بێت، قبوڵی ناکەن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتەکە لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ھەفتانەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لایەنی عێراقی بۆ پاراستنی سنوورەکان بەتایبەت سنووری نیوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی دەستپێکردووە.
وتیشی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، دانوستان و رێککەوتنی باش کراوە بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئەمنیدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، رێکەوتنی ئەتۆمی نە تەنھا لە سوودی ئێران بەڵکو زیاتر لە سوودی ئەوروپا و ئەمریکایە.
دەشڵێت عێراق رۆڵی گرنگی ھەبووە لە دانوستانەکانی نێوان ئیران و سعودیە.
لەبارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، رووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی ناوخۆیین و وڵاتانی دیکە نابێت دەستێوەردان بکەن.
"بلینکن" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەڵوەشانەوەی پۆلیسی رەوشت پەیوەندی بە گەلی ئێرانەوە ھەیە و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە نییە. وتیشی، ئێران ھەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات بە پشتگوێخستنی ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان، بەڵام واشنتۆن بەردەوام پشتیوانیانە.
سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، "بلینکن" دەڵێت، ئیدارەی "جۆ بایدن" لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەگەر رێگە دیبلۆماسییەکان شکست بھێنن، ھەموو بژاردەیەک لە بەردەمیاندایە.
"ئیبراھیم کاڵن" لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی تیرۆریستان لەڕێی وشکانی و ئاسمانییەوە، ھەر کاتێکیش ئاسایشی تورکیا بکەوێتە مەترسییەوە، مۆڵەت لە کەس وەرناگرن و تەنھا ھەماھەنگی دەکەن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
"کاڵن" لێدوانەکانی ئەمریکاشی رەتکردەوە کە رایانگەیاندبوو ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا لە باکوری سوریا ژیانی سەربازانی ئەمریکا دەخەنە مەترسییەوە و وتی، ھیچ کات لە ئۆپراسیۆنەکانیان ھێزەکانی ئەمریکا و روسیا و ئێران و مەدەنییەکان ناکەنە ئامانج، ئەوەشیان بە ئەمریکا راگەیاندووە.
وتیشی، بەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩، پێویستە ھێزەکانی پەکەکە ٣٠ کیلۆمەتر لە سنورەکانی تورکیا بە ئاڕاستەی سوریا بکشێنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە بەدینەھاتووە.
"ماکرۆن" لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا دڵنیایی ئەمنی بدەنە روسیا، ئەگەر بێتو "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا قایل بێت بە ئەنجامدانی دانوستان بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین.
وتیشی، پوتن ترسی ھەیە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کە ھەڕەشە لەسەر مۆسکۆ دروست بکات، بۆیە ئەو بابەتە بەشێک دەبێت لە دانوستانی ئاشتی و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. "ماکرۆن" وتیشی، ئەوروپا پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی ئەمنی ھەیە بۆ داھاتووی کیشوەرەکە.
لێدوانەکەی "ماکرۆن" دوای ئەوە دێت کە، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە مەرجی کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ "پوتن" دەربڕی، ئۆکراینیش دەڵێت، دانوستان ناکرێت تا روسیا ھێرشەکانی رانەگرێت و تەواوی ھێزەکانی نەکشێنێتەوە.
محەمەد جەعفەر مونتەزری، دادوەری گشتیی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ تاوتوێی ناڕەزایەتییەکانی گەلی ئێران بەڕێوەچوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی پۆلیسی رەوشت رایگەیاند، ئەوە پەیوەندیی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نەبوو، لە کوێ پێکھێنرابوو، ھەر لەوێش ھەڵوەشایەوە.
بەپێی قسەکانی دادوەری گشتی ئێران، تاکو ١٠ رۆژی تر پەرلەمانی ئێران و ئەنجومەنی باڵای کلتووری سەبارەت بە بابەتی حیجاب و باڵاپۆشی رای خۆیان رادەگەیەنن.
رۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ پۆلیسی رەوشتی تاران بە پاساوی ئەوەی حیجابەکەی بەباشی سەری دانەپۆشیوە، ھێرشیکردە سەر کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵی کورد بەناوی "ژینا ئەمینی" و بەھۆیەوە "ژینا" کەوتە حاڵەتی کۆماوە، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە رۆژی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢وە دوای بەخاکسپاردنی تەرمی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندان لە ٨٣ شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دژی حکومەت و بۆ داواکردنی ئازادیی و دیموکراسیی دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، لە خۆپیشاندانەکانیشدا زیاتر لە ٤٦٠ کەس کوژراون.
میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی ھەینی سوید داواکراوێکی بەناوی مەحمود تات رادەستی تورکیا کردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ھەڵاتووە و روویکردووەتە سوید.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، مەحمود تات بەتۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەلایەن دادگاوە سزای شەش ساڵ و ١٠ مانگی بەسەردا سەپێنراوە و لە سویدیش داواکاری مافی پەنابەری رەتکراوەتەوە و ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان بە فڕۆکەیەک نێردراوەتەوە بۆ تورکیا.
رادەستکردنی داواکراوان لە لایەن سویدەوە بە تورکیا، یەکێکە لە مەرجەکانی رازیبوونی ئەنقەرە بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا سنتکۆم رایگەیاند، ھێزەکانیان لە باکوری سوریا گەڕانە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ھەسەدە لە دەرئەنجامی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگرت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای ئەمریکا و ھەسەدە گەڕانەکانیان بۆ پاراستنی کەمپی ھۆل و گرتووخانەکان بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆش گەڕانی نوێ ئەنجام دەدەن.
لەلایەکی ترەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا بەردەوامە، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نزیکی ھێرشی زەمینی.
وتیشی، ھەر ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە باکوری سوریا تەنھا مەدەنییەکان ناخاتە مەترسییەوە، بەڵکو لەوانەیە مەترسی بۆ سەر ھێزەکانیشیان لە ناوچەکەدا دروست بکات و سەرنجی ھاوبەشەکانیان لە ھێزەکانی سوریا لە ئەرکی سەرەکی لادەبات کە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش.
داواکاری گشتی ئێران وتیشی، ئەمڕۆ داوای فلتەرکردنی ئینتەرنێت دەکات، بەڵام دەبێت بواری مەجازی بەتەواوەتی دابخرێت، ئەگەر لە رابردوودا بەرپرسانی باڵای دەسەڵات بەداواکارییەکە رازی نەبوبێتن ئەمڕۆ دەکرێت جێبەجێ بکرێت.
مونتەزیری دووپاتیشیکردەوە، حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی بە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانی رابەری باڵا لە بواری ئەلیکترۆنی گەورەترین ناپاکی کرد، بەو پێیەی رابەری باڵا تۆڕی ئینتەرنێتی بە ھێرش بۆ سەر کلتور ناوبردوە.
لەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران، دەسەڵاتدارانی ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان سنوردارکردوە، ئەوەش ناڕەزایی ناوخۆیی و کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
ماکرۆن دوای دیدارەکە لە تویتەر وێنەیەکی خۆی و ماسکی لە مۆزەخانەی نیوئۆرلیانز بۆ ھونەر بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، لەگەڵ ماسک گفتوگۆیەکی روون و راشکاوی کردووە و جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی ھەوڵدانی جدی تۆڕەکە لە بواری شەفافیەت و بەھێزکردنی کۆنترۆڵی ناوەڕۆک.
راشیگەیاندوە، لەگەڵ دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا گفتوگۆیان کردوە لەبارەی پرۆژەکانی پیشەسازیی سەوز بۆ داھاتوو وەک بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و باتری.
ئیلۆن ماسکیش لەبارەی دیدارەکەوە تویتێکی کردووە و نوسیویەتی خۆشحاڵە بە پرۆژە سەرنج راکێشەکانی فەڕەنسا.
دیدارەکەی ماکرۆن و ماسک ماوەی سەعاتێکی خایاندووە و کۆشکی ئیلیزێ ھیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی قسەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.
سیما سامی بحوس بەڕێوەبەری دەستەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژنان، لەکۆبوونەوەی کۆمەڵەی جیھانی ژنان لە تۆکیۆ رایگەیاند، نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو دەبێتە ئاستەنگییەکی گەورەی ئابوریی ئەگەر ژنان کە نیوەی دانیشتوان پێکدەھێنن تواناکانیان لە تەمەنی کارکردندا بەگەڕنەخرێت. بەڵام بەھێزکردنی یەکسانی ژنان ١٢ ترلیۆن دۆلار بۆ گەشەی ئابووری جیھان تا ساڵی ٢٠٢٥ زیاد دەکات.
رونیشیکردەوە، لەم چەند ساڵەی دوایدا ئاراستەیەک لە جیھاندا ھەیە بۆ باشکردنی رەوشی ژنان لە کۆمەڵگەدا، بەڵام پەتای کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەکە دروستکرد و بووە مایەی زیادکردنی توندوتیژییەکانی ناو خێزان و کەمبوونەوەی سەعاتەکانی کارکردن لە نێو ژناندا و ناچاربوونیان بە چاودێریکردنی منداڵەکانیان بەھۆی داخستنی باخچە و ناوەندەکانی خوێندن.
ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بە پێی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون کە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی مەدەنی دەگرێتەوە، زیانی ماددی بارەگا حکومییەکان و دامەزراوە گشتی و تایبەتەکانیش بە زیاتر لە ھەزاران ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێن لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٤٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ ھەزار کەسیش دەستگیرکراون.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا لە ھەڵمەتێکی جیاوازدا لە قەزاکانی سەر بەپارێزگای ئیزمیر لە تورکیا لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٤٤٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، ٨ کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن دەستبەسەر کراون.
تۆمەتبارەکانی قاچاخچێتی رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا حەوت کەسیان بە بڕیاری دادوەر، بەندکراون و یەکێکیشیان ئازادکراوە.
ھاوکات کۆچبەرە نایاساییەکانیش، دوای راییکردنی کارەکانیان لە ئاسایش، رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران لە پارێزگاکە کراون.