"بلینکن" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس"ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەڵوەشانەوەی پۆلیسی رەوشت پەیوەندی بە گەلی ئێرانەوە ھەیە و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە نییە. وتیشی، ئێران ھەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات بە پشتگوێخستنی ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان، بەڵام واشنتۆن بەردەوام پشتیوانیانە.

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، "بلینکن" دەڵێت، ئیدارەی "جۆ بایدن" لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھەوڵی جدی دەدات بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەگەر رێگە دیبلۆماسییەکان شکست بھێنن، ھەموو بژاردەیەک لە بەردەمیاندایە.