جیهان

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوو ھاووڵاتی عێراقی لەسەر سنوورەکانی بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا، بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما کە گەیشتووەتە ئاستی بەستنی تەواوەتی، گیانیان لەدەستداوە.

ئەحمەد سەحاف بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاماژەی بەوەکردووە، چونکە عێراق باڵیۆزخانەی لە بێلاڕووس نییە و کۆچبەرەکانیش لە خاکی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ کار بۆ ھێنانەوەی تەرمی کۆچبەرەکان دەکات و لیژنەیەکیش بۆ بەدواداچوون و ھێنانەوەی تەرمەکانیان پێکھێندراوە.

ساڵی رابردوو ھەزاران کۆچبەری خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەوڵیاندا لە رێگەی بێلاڕووسەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەھۆی داخستنی سنوورەکان، لەسەر سنوورەکانی بێلاڕووس گیریانخوارد و دواتر زۆربەیان گەڕێندرانەوە بۆ عێراق و ھەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نیشتمانی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان رایگەیاند، کەسێک بەناوی (ھەرێم ئەحمەد ئەبوبەکر) تەمەن ٣٢ ساڵ لە ناوچەیەکی نزیک شلتنھام لە باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا دەستگیرکراوە، بە گومانی ئەندامێتی لە گروپێکی تاوانکاری رێکخراو کە کاری گواستنەوەی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.

بڕیارە ئەمرۆش ھەرێم ئەحمەد ببرێتە بەردەم دادگای وێستمنستەر بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی.

ھاوکات لێکۆڵەرەوانی ئاژانسی نیشتمانی بەریتانیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لە ھەماھەنگیدان بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسیارانی کارەساتەکە و تائێستا داواکاری گشتی فەرەنسا تۆمەتی ئاڕاستەی ١٠ کەس کردووە کە پێدەچێت رۆڵیان لە رووداوەکەدا ھەبووبێت.

رۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاوکەوت و بەھۆیەوە ٢٧ کۆچبەر خنکان کە ١٦یان کوردبوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەکام دوندی جێگری نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بیانووەکانی تورکیا بۆ لەشکرکێشییەکانی لە خاکی سوریا ھیچ کەسێک فریوو نادەن، بە تایبەتی کە ئەنقەرە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە.

حەکام دوندی داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد، حکومەتی تورکیا ناچاربکات کۆتایی بە بوونی "نایاساییانە"ی سوپاکەی لە خاکی سوریا بھێنێت، وتیشی، حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی ئاو وەک چەکی جەنگ، ئەوەش لە رێگەی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلوک لەسەر ملیۆنان ھاووڵاتیی حەسەکە.

ئەو لێدوانەی جێگری نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، تورکیا ١١ رۆژە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و ھەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنراڵ بات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامی شەڕ و بەتایبەت ھێرشی زەمینی، ئەو دەستکەوتانەی بە زەحمەت لە جەنگی دژبە داعش لە سوریا بەدیھاتوون دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە و سەقامگیری ناوچەکەش تێکدەدات.

وتیشی، لە ئەگەری ھێرشی زەمینی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا نیگەرانن و داوا لە ئەنقەرە دەکەن دانبەخۆیدا بگرێت، بە پێویستیشی زانی داواکارییە رەواکانی ئەو وڵاتە جێبەجێبکرێن.

لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا و بە دیاریکراوی لە بنکەی سەربازی تەنەف لەسەر سنوری عێراق و ئوردن ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا ھەیە، بەوتەی وتەبێژی پنتاگۆن ئۆپراسیۆنەکانی گەڕانیان کەمکردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ھەسەدە ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگرت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لەگەڵ  "ئیبراھیم رەئیسی"  کۆبووەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا "رەئیسی" رایگەیاند، پەیوەندی مێژوویی لەسەر بنەمای متمانە لەنێوان تاران و بەغدادایە، ھەروەھا سوپاسی عێراقی کرد لەو خزمەتەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکەن و ھیوای خواست حکومەتی عێراق باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی بکات. 

"رەئیسی" ئاماژەی بەوەشدا، پێگەی عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە و ھاوکاری عێراق دەبن لە روبەڕوبوونەوەی مەترسی گروپە چەکدارەکان. وتیشی، بوونی ھێزە بیانییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە مەترسییەکان زیاتر دەکەن. 

لای خۆشیەوە "سودانی" رایگەیاند، پشتیوانی ئێران لە جەنگی تیرۆر گەورە و گرنگ بوو، پابەندیشن بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و وتی، دۆسیەی ئابوری جێی بایەخی حکومەتە. 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئورسولا ڤون دیرلاین" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێ بەسەر روسیادا، کە نۆیەمین زنجیرە سزایە بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت، لەو کاتەوەی جەنگی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە. وتیشی، ئەو بابەتە خراوەتە کارنامەی کۆبوونەوەکانی رۆژی دووشەممەی داھاتووەوە.

لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ەوە، یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر روسیا سەپاندووە بەھۆی لکاندنی نیمچە دوورگەی کریما بە وڵاتەکەیەوە، لەو کاتەوە سزاکان بەردەوام درێژ دەکرێنەوە. 

لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشەوە، یەکێتی ئەوروپا ھەشت زنجیرە سزای دژی روسیا بەھۆی قەیرانی ئۆکراین سەپاندووە، سزاکانیش لایەنی ئابوری دەگرێتەوە و ھێشتا سزا بەسەر کەسایەتییەکاندا نەسەپێندراوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئارام حەنا وتەبێژی ھەسەدە رایگەیاند، داوایان لە روسیا کردووە دەستپێشخەریی بکات بۆ رێککەوتنی ھەسەدە و حکومەتی دیمەشق بۆ پاراستنی خاکی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا.

وتیشی، دیدار و کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ لایەنی روسی ھەیە، کە دیداری گرنگن و تەنھا داوایان لێکردوون کە لە رێگەی پاراستنی سەقامگیرییەوە ھاوکارییان بکەن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەو داوایەی ھەسەدە لە روسیا لە کاتێکدایە، کە تورکیا لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و ھەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە رەسمییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لێپرسراوانی تورکیا داوای کشانەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە مەنبەج و کۆبانێ و تەلرەفعەت کردووە، ھەروەھا مەرجی ئەوەشی داناوە کە دامەزراوەکانی حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە بە ھێزە ئەمنییەکان و پاسەوانی سنورەوە. 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، تورکیا وادەیەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی داناوە، ئەگەر جێبەجێنەکرێن، ئۆپراسیۆنەکانی لەو ناوچانە دەستپێدەکات. 

لای خۆشیەوە، "ئارام حەنا" وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، داوای ھاوکارییان لە نوێنەرانی روسیا کردووە بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا لەپێناو پاراستنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندایە. 

سەبارەت بە مەرجەکانی تورکیاش وتی، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنی روسیا بەردەوامە و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن. 

لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە، تورکیا ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و ھەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین وتی، روسیا بە نیازە ھێرشی مووشەکی نوێ بکاتە سەر شارەکان و گومانیان لەوە نییە. 

وتیشی، وەزارەتی بەرگری و ھاووڵاتیانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ھەمووان پێکەوە دەبێت بەرگەی کاریگەری بۆردوومانەکان و لێکەوتەکان بگرن. 

"زیلینسکی" باسی لەوەشکرد، ھەتا روسیا مووشەکی ھەبێت شارەکانی ئۆکراین و ژێرخانەکانیان دەکاتە ئامانج، ھەفتەی داھاتووش ھاوشێوەی ھەفتەی پێشوو قورس دەبێت، کە بەھۆی بۆردومانەکانی ھەفتەی رابردووەوە ژێرخانی کارەبای ئۆکراین زیانی گەورەی بەرکەوتووە و ئۆکراین روبەڕووی خراپترین پچڕانی کارەبا بووەتەوە، لەو کاتەوەی جەنگ دەستیپێکردووە تا ئێستا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لە بەردەم لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئیستەنبوڵ وتی، تورکیا مافی خۆیەتی لەو ناوچانەی دەرەوەی سنورەکانی کە دیاریکردووە مامەڵە بکات و ئەمنییەتی بپارێزێت.

وتیشی، لەم ئۆپراسیۆنەی ئێستادا بە ناوی "چنگی شمشێر" کە لە عێراق و سوریا دەستیانپێکردووە، ٤٨٠ ئەندامی پەکەکە کوژراون، بە وتەی خۆشی لەنێو سوپای تورکیاش کوژراو ھەیە. 

لای خۆشیەوە، "خلوسی ئاکار" وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، بۆردومانەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا و عێراق بەردەوامە، تاکە دەرچەش بۆ رزگاربوونی چەکدارانی پەکەکە خۆبەدەستەوەدانە، جەختیشی کردەوە لەوەی سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنیان لە ھەر شوێنێک بن.

خلوسی ئاکار وتیشی، تورکیا رێز لە سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، بەڵام ھەوڵدەدات بۆ پاراستنی ئەمنیەت و سەلامەتی سنورەکان و ھاووڵاتیانی. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دیمیتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، لەسەر ئۆپراسیۆنەکان لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا لەگەڵ تورکیا ناکۆکن، بەڵام پەیوەندییەکانیان رێگە بە دۆزینەوەی چارەسەر دەدات. 

وتیشی، چارەسەری ئەو ناکۆکییە لەڕێی گفتوگۆی چڕ و دوور و درێژەوە دەبێت، چونکە لێکتێگەیشتن و رێزگرتن لە بیروڕاکان بنەمای ھەموو گفتوگۆیەکە سەبارەت بە دۆسییە قورس و ئاڵۆزەکان. 





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەلال مەحمود زادە" ئەندامی پەرلەمانی ئێران لەسەر شاری مھاباد داوایکرد، "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران و "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری ناوخۆ کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنیشە، بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، لەسەر بەکارھێنانی توندوتیژی و فیشەک بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، بە تایبەت لە شارە کوردییەکان. 

"مەحمود زادە" راشیگەیاند، لە شارە کوردییەکان ١٠٥ خۆپیشاندەر کوژراون، بۆیە پێویستە ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە بدرێنە دادگا. 

"مەحمود زادە" باسی لەوەشکرد، کە ھێزێکی سەربازی زۆر لە مھاباد و شارەکانی تر بڵاوکراونەتەوە و مەدەنییەکان دەستگیردەکەن، داواشیکرد کۆتایی بەو رەوشە سەربازییە بھێندرێت کە بەسەر شارەکاندا سەپێندراوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەکە لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، نزیک بوونەوەی ئێران و روسیا لە جەنگی ئۆکراین، دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی زۆر کەمکردووەتەوە، ھەروەھا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ئامادەییان نەماوە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە.

بەپێی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ھەماھەنگی ئێران و روسیا لە جەنگی ئۆکراین، وڵاتانی ئەوروپای لە ئێران کردووەتە دوژمن، بەڵام ھێشتا دۆسیەکە بابەتێکی سەرەکییە و لە ئەجێندای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیھاندایە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، لێپرسراوانی ئیسرائیل ترسیان لە نزیکبوونەوەی ئێران و روسیا ھەیە، کە پێکەوە ھێرش ئەنجامبدەن و پەرە بە توانا سەربازییەکانیان بدەن، لەپێناو بە ئامانجکردنی چەند پێگەیەک لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەن لە سنورەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ھاوکار و پشتیوانیان دەبن.

"کەنعانی" لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا وتی، پێشتر دوو کۆبوونەوەی ئەمنی لەنێوان ئێران و عێراق کراوە و حکومەتی عێراقیش ئەرکی پاراستنی سنورەکانی لەسەرە، بە تایبەت سنوری نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەن لەنێوان سنورەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ھاوکار و پشتیوانیان دەبن. 

رەخنەشی لە ئەڵمانیا گرت و وتی، ئەوان ھاوکاربوون لە کیمیابارانکردنی کوردەکان و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا رۆڵیان ھەبووە لە پڕچەککردنی سوپای عێراق بە چەکی کیمیایی، بەڵام ئێستا بوونەتە پشتیوان و داکۆکیکاری مافی کورد، بەڵام راست ناکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاند، بەریتانیا بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ کرانەوەی زیاتر و پەیوەندییەکی بەھێزدایە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و ھێڵی سوریشی لەسەر ھیچ وڵاتێک نییە، بەڵام بەو مەرجەی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن و پاراستنی بەرژوەندییەکان بێت.

وتیشی، روسیا و چین بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵدەدەن سەرجەم وڵاتانی جیھان کۆنترۆڵبکەن، کە ئەوەش نەک ھەر بەدینایەت، بەڵکو زیانی زۆر بەو دوو وڵاتە دەگەیەنێت، بۆیە بەرنامەیەکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پلانێکی درێژخایەن لە دژی ئەو دوو وڵاتە دابڕێژن و روبەڕوی فراوانخوازییەکانیشیان دەبنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چەند ساڵێکە زۆر بە وردی کار لەسەر بەرھەمھێنان و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی دەکەن بەناوی بایراکتار کزڵ ئەلما کە لەمانگی ھەشتی رابردووشدا بۆ یەکەم جار نمونەیەکی ئەو فڕۆکەیەیان لە پیشانگەی تەکنۆفیستی تورکی بۆ تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی و ئاسمانی لە شاری سامسون نمایشکرد.

وتیشی، لە کۆتایی ساڵی داھاتوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی بایراکتار کزڵ ئەلما بە تەواوی بەرھەم دەھێنرێت و دەخرێتە بواری خزمەتی سەربازییەوە کە لە توانای دایە لەسەر کەشتی بچوک و کورتیش بنیشێتەوە و ھەڵفڕێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...199200201202203...417