کۆشکی کرملین: بەھۆی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیاوە مۆسکۆ و ئەنقەرە ناکۆکن
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٧٩٧
"دیمیتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، لەسەر ئۆپراسیۆنەکان لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا لەگەڵ تورکیا ناکۆکن، بەڵام پەیوەندییەکانیان رێگە بە دۆزینەوەی چارەسەر دەدات.
وتیشی، چارەسەری ئەو ناکۆکییە لەڕێی گفتوگۆی چڕ و دوور و درێژەوە دەبێت، چونکە لێکتێگەیشتن و رێزگرتن لە بیروڕاکان بنەمای ھەموو گفتوگۆیەکە سەبارەت بە دۆسییە قورس و ئاڵۆزەکان.