محەمەد شیاع سودانی و ئیبراھیم رەئیسی لە تاران کۆبوونەوە
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٤٨٥
ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لەگەڵ "ئیبراھیم رەئیسی" کۆبووەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا "رەئیسی" رایگەیاند، پەیوەندی مێژوویی لەسەر بنەمای متمانە لەنێوان تاران و بەغدادایە، ھەروەھا سوپاسی عێراقی کرد لەو خزمەتەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکەن و ھیوای خواست حکومەتی عێراق باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی بکات.
"رەئیسی" ئاماژەی بەوەشدا، پێگەی عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە و ھاوکاری عێراق دەبن لە روبەڕوبوونەوەی مەترسی گروپە چەکدارەکان. وتیشی، بوونی ھێزە بیانییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە مەترسییەکان زیاتر دەکەن.
لای خۆشیەوە "سودانی" رایگەیاند، پشتیوانی ئێران لە جەنگی تیرۆر گەورە و گرنگ بوو، پابەندیشن بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و وتی، دۆسیەی ئابوری جێی بایەخی حکومەتە.