کاڵن: مۆڵەت لە کەس وەرناگرین بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی تورکیا
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٩٤
"ئیبراھیم کاڵن" لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی تیرۆریستان لەڕێی وشکانی و ئاسمانییەوە، ھەر کاتێکیش ئاسایشی تورکیا بکەوێتە مەترسییەوە، مۆڵەت لە کەس وەرناگرن و تەنھا ھەماھەنگی دەکەن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
"کاڵن" لێدوانەکانی ئەمریکاشی رەتکردەوە کە رایانگەیاندبوو ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا لە باکوری سوریا ژیانی سەربازانی ئەمریکا دەخەنە مەترسییەوە و وتی، ھیچ کات لە ئۆپراسیۆنەکانیان ھێزەکانی ئەمریکا و روسیا و ئێران و مەدەنییەکان ناکەنە ئامانج، ئەوەشیان بە ئەمریکا راگەیاندووە.
وتیشی، بەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩، پێویستە ھێزەکانی پەکەکە ٣٠ کیلۆمەتر لە سنورەکانی تورکیا بە ئاڕاستەی سوریا بکشێنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە بەدینەھاتووە.