محەمەد شیاع سودانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا
هەژار
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١٩٤
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەنجامداوە و پەیوەندی و بەرژوەندییە ھاوبەشەکانی نێوانیان تاوتوێ کردووە، جەختیان کردوەتەوە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و پاریس لە سەرجەم بوارەکاندا.
لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ماکرۆنی راگەیاندووە، گرنگی تەواو بە پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان دەدەن و دەیانەوێت لە رووداوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیشدا بێلایەن بن و رۆڵێکی ھاوسەنگیان ھەبێت و نێوەندگیری بکەن.