ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران: لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون
رێبوار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٧٢
ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بە پێی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون کە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی مەدەنی دەگرێتەوە، زیانی ماددی بارەگا حکومییەکان و دامەزراوە گشتی و تایبەتەکانیش بە زیاتر لە ھەزاران ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێن لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٤٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ ھەزار کەسیش دەستگیرکراون.