ئیمانوێل ماکرۆن: دەبێت دڵنیایی ئەمنیی بدرێتە روسیا
لاڤە
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٢٢
"ماکرۆن" لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا دڵنیایی ئەمنی بدەنە روسیا، ئەگەر بێتو "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا قایل بێت بە ئەنجامدانی دانوستان بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین.
وتیشی، پوتن ترسی ھەیە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کە ھەڕەشە لەسەر مۆسکۆ دروست بکات، بۆیە ئەو بابەتە بەشێک دەبێت لە دانوستانی ئاشتی و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت. "ماکرۆن" وتیشی، ئەوروپا پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی ئەمنی ھەیە بۆ داھاتووی کیشوەرەکە.
لێدوانەکەی "ماکرۆن" دوای ئەوە دێت کە، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە مەرجی کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ "پوتن" دەربڕی، ئۆکراینیش دەڵێت، دانوستان ناکرێت تا روسیا ھێرشەکانی رانەگرێت و تەواوی ھێزەکانی نەکشێنێتەوە.