ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتەکە لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ھەفتانەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لایەنی عێراقی بۆ پاراستنی سنوورەکان بەتایبەت سنووری نیوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی دەستپێکردووە.

وتیشی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، دانوستان و رێککەوتنی باش کراوە بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئەمنیدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، رێکەوتنی ئەتۆمی نە تەنھا لە سوودی ئێران بەڵکو زیاتر لە سوودی ئەوروپا و ئەمریکایە.
دەشڵێت عێراق رۆڵی گرنگی ھەبووە لە دانوستانەکانی نێوان ئیران و سعودیە.

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، رووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی  ناوخۆیین و وڵاتانی دیکە نابێت دەستێوەردان بکەن.