حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەڵگەی وردیان لەبەردەستدایە کە ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەیان روودەدات و خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەریھەڵداوە، پیلانی ئەمریکا و ئەورپایە و ھەر ئەوانیش پشتیوانی خۆپیشاندانەکان دەکەن و وایانکردووە درێژە بکێشێت، بەڵام روبەڕوی سەرجەم پیلانەکانیان دەبنەوە و پوچەڵیان دەکەنەوە.

وتیشی، ئەمریکا و ئەوروپا لە رێگەی فراوانکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوە دەیانەوێت ئێران ناچار بکەن مەرج و داوکارییەکانیان لە دانوستانە ئەتۆمییەکان جێبەجێ بکات، بەڵام پێویستە ئەو راستییە بزانن ھەر مەرج و داواکارییەک لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بێت، قبوڵی ناکەن.