جیهان

بەرەبەیانی ئەمرۆ زیاتر لە سێ بەلەمی کۆچبەران لە فەرەنساوە و لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بەرێکەوتوون بەرەو بەریتانیا، بەڵام یەکێک لە بەلەمەکان ژێرئاوکەوتووە و یەکێکی تر لە بەلەمەکانیش کە ٥٥ کۆچبەری تێدایە لە مەترسیدایە و داوای بەھاناچوونەوە دەکەن.

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە،  سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە بە رەگەز ئەفریقین و تیمەکانی فریاکەوتن بە بەشداری ھێلیکۆپتەر و بەلەمی رزگارکردنی پڕۆسەی گەڕانیان دەستپێکردووە و ترسی ئەوە ھەیە بەھۆی بەستنی ئاوەکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ژمارەیەکی زۆرتر گیان لەدەستبدەن. 

لە بارەی رووداوەکەشەوە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئاگاداری رووداوەکانی کەناڵی ئینگلیزین و تیمەکانیان سەرقاڵی رزگارکردنیان، ھەروەھا وڵاتی فەرەنساش ئامادەی خۆی پیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو کۆچبەران و چەندین تیمی ھێزی دەریاو ھێلکۆپتەریان رەوانەی کەناڵی ئینگلیز کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، دوای چەند دانیشنێک، دادگای باڵای تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، سزای زیندانیکردنی دوو ساڵ و حەوت مانگی بەسەر ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵدا سەپاند کە بە یەکێک لە دیارترین رکابەرەکانی ئەردۆغان دادەنرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە بڕیارە لەمانگی شەشی ساڵی داھاتوودا بەڕێوەبچێت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای تورکیا، چیتر ئیمام ئۆغڵو بەھیچ شێوەیەک بۆی نییە کاری سیاسی بکات کە سەر بەپارتی گەلی کۆمارییە و  یەکێکە لە رکەبەرەکانی پارتی داد و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان.

لەبەرانبەردا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو رایگەیاند، سبەی سەرکردەی شەش لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکە لەو بارەیەوە کۆدەبنەوە و ئەو بڕیارە زوڵمێکە کە بەرانبەریان دەکرێت.

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، توانی پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەدەستبھێنێت کە ٢٥ ساڵ بوو ئەو پۆستە لەلایەن پارتەکەی ئەردۆغانەوە بەڕێوەدەبرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پرایس" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، چەندین مەترسی لەسەر سوریا ماوە، بەڵام لەگەڵ تورکیا و ھاوبەشەکانی تریان کاردەکەن بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەدیھاتوون و سورییەکان بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

"پرایس" وتیشی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا درک بەو پێشکەوتنانە دەکات کە لە سوریا لە روبەڕوبوونەوەی داعش بەدیھاتووە، بەڵام ھێشتا کاری زیاتر پێویستە، ستایشی رۆڵی تورکیاشی کرد لە پێشوازیکردن لە ملیۆنان ئاوارەی سوری لە وڵاتەکەیدا و دابینکردنی پەناگە و شوێنی مانەوە بۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمریکا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، واشنتۆن پشتیوانی ژێرخانی وزەی ئۆکراین دەکات بە تایبەت کارەبا، ئەو کاروانی ھاوکارییەش پێداویستی و ئامێرەکانی تایبەت بە بواری وزە لە خۆدەگرێت، کە بەھاکەی نزیکەی ١٣ ملیۆن دۆلارە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوو فڕۆکەی تری ھاوکاری بۆ ئۆکراین ئامادەن، کە ھەر لەم ھەفتەیەدا ئەمریکا بەرەو ئەو وڵاتە بەجێدەھێڵن. 

چەندین ھەفتەیە روسیا ژێرخانی وزەی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکاتە ئامانج و وێرانکاری زۆری لێکەوتووەتەوە و ملیۆنان ئۆکراینیش بێکارەبا بوون، ھاوکارییەکەی ئەمریکاش لەکاتێکدایە کە ئۆکراین رایگەیاندبوو پێویستیان بە مۆلیدەی کارەبایی و سیستمی بەرگری ئاسمانییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا، ٢٠  لێپرسراو و دەزگای ئێرانییان خستنە لیستی سزاکانەوە، کە لەنێویاندا دامەزراوەی تەلەفزیۆنی ھەیە.

یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکیشدا بڵاویکردەوە، ئەو سزا نوێیانە بەھۆی ئەو توندوتیژییانەیە کە لێپرسراوانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدەن.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ٥ دامەزراوە و ١٠ کەسایەتی یەکێتی ئەوروپا خرانە لیستی سزاکانەوە. 

راشیگەیاند، ئەو لایەنانە پشتیوانی ئاژاوە و خۆپیشاندانەکان دەکەن، سزاکانیش رێگریکردن لە چوونی ئەو کەسانە بۆ ئێران و سەروەت و سامانەکانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران و پێنەدانی ڤیزا پێیان، دەگرێتەوە.

پێشتریش یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر ٤٠ کەسایەتی و ٧ دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندبوو، بەھۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە دەربڕینی ناڕەزایی و داواکردنی مافەکانیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سزای لەسێدارەدان زۆر توندە و مەبەست لێی ترساندنی گەلی ئێران و بێدەنگکردنی ئۆپۆزسیۆنە. 

ھاوکات "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لێپرسراوانی ئێران کرد جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە زووترین کات رابگرن.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش داوای لە رێکخراوە جیھانییەکان کرد، رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر لێپرسراوانی ئێران، بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان ھەڵبوەشێننەوە.

دوێنێ دووەم خۆپیشاندەر بە ناوی "مەجید رەزا رەھنوەرد" لە شاری مەشھەد لەسێدارەدرا، بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران. رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، "موحسین شکاری" تەمەن ٢٣ ساڵ وەک یەکەم خۆپیشاندەر بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمنییەکان لەسێدارەدرا.

 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، ھەماھەنگییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و روسیا بۆ ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە، بەڵام مۆسکۆ سودی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراین وەرنەگرتووە.

وتیشی، پسپۆڕانی ئێرانی و ئۆکراینی لەبارەی بابەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کۆبوونەتەوە، بەڵام لایەنی ئۆکراینی ھیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی بەکارھێنانی ئەو درۆنانە لەلایەن روسیاوە پێشکەش نەکردووە.

لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئێرانیان بە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە روسیا تۆمەتبار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، روسیا ئەو درۆنانەی لە جەنگی ئۆکراین بەکارھێناوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، پێداچوونەوە بەو سزایانە بکرێت کە بەسەر کەسایەتی و دامەزراوەکانی ئێراندا سەپێنراوە، بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە خۆپیشاندانەکان و پڕچەککردنی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. 

پێداچوونەوەکەش لەکاتێکدایە کە نیوزلەندا سزای بەسەر ٢٢ لێپرسراوی ئێرانیدا سەپاندووە، کە لە نێویاندا فەرماندەی سوپای پاسداران و ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە و سەرۆکی پۆلیسی رەوشت ھەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیاش رایگەیاندووە، سزای نوێ بەسەر چەندین کەسایەتی و قەوارەی ئێرانیدا دەسەپێنن، بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کە ١٣ کەسایەتی و دوو دامەزراوە دەگرێتەوە، لە نێویاندا پۆلیسی رەوشت و ھێزە ئەمنییەکانی تر.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیا تاوتوێ دەکرێت، کە دەبێتە نۆیەمین زنجیرە سزا کە یەکێتی ئەوروپا بیخاتە سەر روسیا بەھۆی جەنگی ئۆکراینەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی "میزان ئۆنلاین"ی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، "مەجید رەزا رەھنوەرد" لە شاری مەشھەد لەسێدارەدراوە، کە دەبێتە دووەمین خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێبکرێت و تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی درابووە پاڵ. 

رۆژی پێنجشەممەی رابردووش "موحسین شکاری" تەمەن ٢٣ ساڵ وەک یەکەم خۆپیشاندەر بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و تێکدانی ئاسایشی وڵات لەسێدارەدرا.

لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێن چەندین کەس کە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون رووبەرووی ھەڕەشەی لە سێدارەدان بوونەتەوە.

تا ئێستاش دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ ١١ خۆپیشاندەری تر دەرکردووە، بەوتەی چالاکوانانیش ١٢ کەسی تر لەبەردەم ھەڕەشەی سزاداندان و لەوانەیە سزاکەیان بگاتە لەسێدارەدان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، حکومەتی پۆڵەندا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ روسیا لە ناوچەی کالینینگراد دەستیکردووە بە دروستکردنی پەرژینێکی دڕکاوی کە درێژییەکەی زیاتر لە ٢١٠ کیلۆمەتر و پانییەکەی ٣ مەتر و بەرزییەکەشی دوو مەتر و ٥٠ سانتیمەترە و لەداھاتوویەکی نزیکیشدا کامێرا و ھەستەوەر لەژێر زەویدا دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی نەپەڕنەوە.

وتیشی، لەدوای دروستکردنی ئەو پەرژینە ھەوڵەکان بۆ بەزاندنی سنورەکان بە شێوەیەکی نایاسایی کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا (١٧) ھەزار ھەوڵی پەڕینەوە لە سنورەکانی پۆڵەندا ھەبووە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کەمبووەتەوە بۆ ٥٠٠ ھەوڵی پەڕینەوە کە زۆربەیان قاچاخچییەکان بوون نەک کۆچبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە رایگەیاند، لە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، تورکیا ١٥٠ جار تەنھا یەک ناوچەی لە سنوری پارێزگای دھۆک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تورکیا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢وە ھێرش و پەلاماری بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و گەریلا دەستیپێکردووە، بەڵام سەرکەوتوونەبووە و نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی. ھەپەگە روونیشیکردەوە، سوپای تورکیا کە ناتوانێت شەڕی زەمینی بکات، درێژە بە تاوانەکانی شەڕ دەدات و چەکی کیمیایی بەکاردەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵانی ١٩٣٢ - ١٩٣٣ سیاسەتەکانی ستالین بە ھاوبەشیی لەگەڵ "لازار کاگانۆڤیچ"ی یاریدەدەر و دەستەڕاستی بوونە ھۆی پەیدابوونی گەورەترین برسێتی و قاتوقڕیی سەدەی رابردوو، ئۆکراین کە خۆی پێشەنگی بەرھەمھێنانی دانەوێڵەبوو، دانیشتووانەکەی لە برساندا جەستەی یەکتریان دەخوارد.

ستالین کاتێک دێتە سەر دەسەڵات، پلانێک دەخاتە ڕوو بۆ چاکسازیی ئابووریی کە دەبوو لە ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکرێت، سەرەتای چاکسازییەکەش ئەوەبوو کشتوکاڵی کرد بە کەرتی گشتی و ڕاستەوخۆ دەوڵەت خاوەنداری دەکرد، ئەمەش زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی پیشەسازی بوو بە تایبەتی پیشەسازییە قورسەکانی وەک: دەرھێنانی کانزا و پەرەپێدانی کەرتی وزە و بەرھەمھێنانی پۆڵا.

دانیشتووانی ئۆکراین کە زیاترخەریکی کشتوکاڵ بوون زەرەرمەندی سەرەکیی ئەم سیاسەتە بوون، لە وەرزی دروێنەی بەروبوومەکاندا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بڕی پێداویستیی ناوچەکە، دەمودەست بەروبووم و دانەوێڵەکان کۆدەکرانەوە و دەبران، خۆراک نەک پێداویستیی پڕنەدەکردەوە، بەڵکوو خواردن بە ھیچ شێوەیەک دەستنەدەکەوت، خەڵک گۆشتی سەگ و پشیلە و کۆتر و باڵندەکانی تریان دەخوارد، تەرم ھەموو کوچە و کۆڵانێکی تەنی بوو، لە ھەندێک تۆمار و بەڵگەنامەشدا باس لەوە دەکرێت کە  ھەندێک کەس دەستیان دابووە خواردنی گۆشتی تەرمەکان.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵ و وێنەی قاتوقڕییەکە، زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا ئامادەی ناردنی ھاوکاریی بوون، بەڵام "میخائیل کالینین" سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی جێبەجێکاری سۆڤیەت ڕەتیکردەوە برسێتی لە ئۆکراین ھەبێت و گاڵتەی بە دەستپێشخەرییەکەی ڕۆژئاوا ھات و بە پیلانگێڕی و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە دژی سۆڤیەت دانا، ھەروەھا ڕەخنەی تووندی لە سیستمی سەرمایەداریی دەگرت و بە سووکایەتییەوە بە فریودەر و دز ناوی دەبردن.
لەلایەکی تریشەوە، مەکسیم لیتڤینۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەوسای یەکێتیی سۆڤیەت لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە دەنگۆی ھەبوونی برسێتی دوورە لە ڕاستییەوە، ئەوەی ھەیە چەند ماددەیەکی خۆراکی کەمبوونەتەوە و کێشەکە کاتییە و ناگاتە ئاستی برسێتی.

لیتڤینۆڤ داوا لە بەریس سکڤیرسکی باڵیۆزی سۆڤیەت لە واشنتۆن دەکات ھەتا لە کاتی لێدوانەکانیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان، کەمیی خۆراک بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێژەی گەشەی دیمۆگرافیی ئۆکراین، کە  لە پێنج ساڵی رابردوودا لە ٢٪ زیادی کردووە. ھەروەھا بۆ ئاماری مردنی خەڵکی ئۆکراینیش ژمارەیەکی کەمتری بۆ دابنێت.

رژێمی سۆڤیەتیش لەلای خۆیەوە سزای زیندانیکردن و کاری زۆرەملێی بۆ ماوەی پێنج ساڵی بەسەر ھەر کەسێکدا دەسەپاند کە باس لەو کارەساتە بکەن، لەلایەکی تریشەوە، لێپرساروانی مۆسکۆ ڕاستەوخۆ دەستکاریی ئاماری قوربانییەکانیان دەکرد، بەپێی بەڵگەنامەکان، ئاماری قوربانیانی کییڤ بۆ سێ ھێندە کەمکراوەتەوە، ھەروەھا بە دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی لەدایکبوون و مردن ھێندەی تر پرسەکەیان تەمومژاویتر دەکرد.

دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر قاتوقڕییەکەدا، کاتێک سەرژمێریی دانیشتووان دەکرێت، ستالین چەندین سەرپەرشتیاری ئەو سەرژمێرییە سەرەونگوم دەکات، ھەروەھا ئاماری راستەقینەی دانیشتووانیش دەستی بەسەردا دەگیرێت و بۆ ماوەی دەیان ساڵ لە بەشی ئەرشیفی وەزارەتی ئابووریی سۆڤیەت دەشاردرێتەوە. لەو ئامارەدا کە لە ساڵی ١٩٣٧ کراوە، ژمارەی دانیشتووان بە ١٦٢ ملیۆن کەس دەستنیشانکراوە، ئەمەش لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٢٦ دا ژمارەی تەواوی دانیشتووانی سۆڤیەت ١٤٧ ملیۆن کەس بوون، ئەم بەرزبوونەوە بەرچاوەش لەلایەن لێپرسراوانی مۆسکۆوە ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەوە نەدرا، دانانی ئەو ژمارە وەھمیەش لە ئاماری ساڵی ١٩٣٧یش تەنیا بۆ شاردنەوەی ژمارەی قوربانییەکان بووە.

لەم ساڵانەی دواییدا، ئەم کارەساتە لەلایەن چەندین وڵاتەوە بە جینۆساید ناسێندراوە، دوای بەرپابوونی جەنگی رووسیا و ئۆکراین، ئەم دۆسیەیە زیاتر دەوروژێنرێت و باسی لێوە دەکرێت، مۆسکۆش دوای ئەوەی نەیتوانی رووداوەکە بشارێتەوە، لە دوایین ھەوڵوێستیدا رایگەیاندووە، کە ئەم کارەساتە تەنیا تایبەت نییە بە ئۆکراینییەکانەوە، بەڵکوو لەو کاتەدا رووسەکان و کازاخەکان و تەواوی دانیشتووانی یەکێتیی سۆڤیەتیش بەدەست برسێتییەوە دەیانناڵاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە رایگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە ١٢ سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک لە باشوری کوردستان کوشتووە، ھەروەھا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێنراوە و سەنگەرێکیش کراوەتەوە ئامانج.

راشیگەیاندووە، سوپای تورکیا لەماوەیەدا چوار جار بە چەکی کیمیایی و ٢٢ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ٤٧ جار بە ھێلیکۆپتەر ناوچەکانیان بۆردوومان کردووە.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رایگەیاند، چوار گەریلای پەکەکەیان لە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات کوشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدڤیدیڤ وتیشی، دوژمن تەنھا لە سەنگەرەکاندا نیە لە کیێڤ بەڵکو لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و چەند وڵاتێکی تریش ھەیە لەبەرئەوە پێویستە لەسەریان لەسەر بنەمای پرەنسیپی نوێ ھەوڵەکانیان بۆ بەرھەمھێنانی بەھێزترین ھۆکاری وێرانکەر چڕبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەوەی نوێی چەکەکانیان خێراییەکەی دەگاتە سەروو دەنگ ، مۆسکۆ شانازی ئەکات لە مساڵانەی دوایدا چالاکانە دەستی کردوە بە بەرھەمھێنانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمرۆ سەعات ٢:٥٧ خولەک ھێلیکۆپتەرێکی ھێزەکانیان بۆردومانێکی سەرکەوتوویی لە رۆژھەڵاتی سوریا ئەنجامداوەو دوو سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعشی کوشتوە، یەکێک لە کوژراوەکانیش ناوی ئەنەسە و بەرپرسی ویلایەتی سوریای گروپی تیرۆریستی داعش بووە تێوەگلاو بووە لە پیلاندانان و کارئاسانی بۆ چەندین کردەوەی خوێناوی لە باکوری سوریا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راشیگەیاندوە، پلانێکی ورد و تاکلایەنە بۆ گەرەنتی سەرکەوتنی کردەوەکە دانراوە و بە پێی ھەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ھیچ مەدەنییەک نەبووەتە قوربانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو لەسەروو ھەموویانەوە بەلژیکا و لۆکسمبۆرگ،١٨.٩ ملیار یۆرۆی ھەزار و ٢٤١ کەسایەتی و ١١٨ قەوارەی روسیایان بلۆککردووەو چوونیان بۆ ناو وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەکراوە، بەو پێیەی رۆڵیان ھەبووە لە جەنگی ئۆکراین.

ھاوکات یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی پێشنیازێکە بۆ بەکارھێنانی سەروەت و سامانی بلۆککراوی رووسەکان بەمەبەستی دابینکردنی خەرجییەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...194195196197198...417