ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە رایگەیاند، لە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، تورکیا ١٥٠ جار تەنھا یەک ناوچەی لە سنوری پارێزگای دھۆک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تورکیا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢وە ھێرش و پەلاماری بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و گەریلا دەستیپێکردووە، بەڵام سەرکەوتوونەبووە و نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی. ھەپەگە روونیشیکردەوە، سوپای تورکیا کە ناتوانێت شەڕی زەمینی بکات، درێژە بە تاوانەکانی شەڕ دەدات و چەکی کیمیایی بەکاردەھێنێت.