"پرایس" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، چەندین مەترسی لەسەر سوریا ماوە، بەڵام لەگەڵ تورکیا و ھاوبەشەکانی تریان کاردەکەن بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەدیھاتوون و سورییەکان بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

"پرایس" وتیشی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا درک بەو پێشکەوتنانە دەکات کە لە سوریا لە روبەڕوبوونەوەی داعش بەدیھاتووە، بەڵام ھێشتا کاری زیاتر پێویستە، ستایشی رۆڵی تورکیاشی کرد لە پێشوازیکردن لە ملیۆنان ئاوارەی سوری لە وڵاتەکەیدا و دابینکردنی پەناگە و شوێنی مانەوە بۆیان.