ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، حکومەتی پۆڵەندا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ روسیا لە ناوچەی کالینینگراد دەستیکردووە بە دروستکردنی پەرژینێکی دڕکاوی کە درێژییەکەی زیاتر لە ٢١٠ کیلۆمەتر و پانییەکەی ٣ مەتر و بەرزییەکەشی دوو مەتر و ٥٠ سانتیمەترە و لەداھاتوویەکی نزیکیشدا کامێرا و ھەستەوەر لەژێر زەویدا دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی نەپەڕنەوە.

وتیشی، لەدوای دروستکردنی ئەو پەرژینە ھەوڵەکان بۆ بەزاندنی سنورەکان بە شێوەیەکی نایاسایی کەمیکردووە، بەشێوەیەک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا (١٧) ھەزار ھەوڵی پەڕینەوە لە سنورەکانی پۆڵەندا ھەبووە، بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کەمبووەتەوە بۆ ٥٠٠ ھەوڵی پەڕینەوە کە زۆربەیان قاچاخچییەکان بوون نەک کۆچبەر.