ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە رایگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە ١٢ سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک لە باشوری کوردستان کوشتووە، ھەروەھا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێنراوە و سەنگەرێکیش کراوەتەوە ئامانج.

راشیگەیاندووە، سوپای تورکیا لەماوەیەدا چوار جار بە چەکی کیمیایی و ٢٢ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ٤٧ جار بە ھێلیکۆپتەر ناوچەکانیان بۆردوومان کردووە.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رایگەیاند، چوار گەریلای پەکەکەیان لە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات کوشتووە.