ئێران: ئۆکراین بەڵگەی لەسەر بەکارھێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن روسیاوە پێشکەشنەکردووە
ئایار
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٣٧
محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، ھەماھەنگییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و روسیا بۆ ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە، بەڵام مۆسکۆ سودی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراین وەرنەگرتووە.
وتیشی، پسپۆڕانی ئێرانی و ئۆکراینی لەبارەی بابەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کۆبوونەتەوە، بەڵام لایەنی ئۆکراینی ھیچ بەڵگەیەکیان لەبارەی بەکارھێنانی ئەو درۆنانە لەلایەن روسیاوە پێشکەش نەکردووە.
لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، ئێرانیان بە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە روسیا تۆمەتبار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، روسیا ئەو درۆنانەی لە جەنگی ئۆکراین بەکارھێناوە.