بۆ کۆمەڵەی دووەم ئەگەرچی سۆنیگۆ ھەوڵی گەڕانەوەیدا، بەڵام ٦-٤ ئەو کۆمەڵەیەش بە سوودی مایسترۆ سویسرییەکە کۆتایی ھات و تەنھا ھەنگاوێکی مابوو بۆ گەیشتن بە بردنەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و کۆتاییدا کە دوا کۆمەڵەش بوو بۆ فێدرێر، جیاواز لەوانیتر بەڕێوەچوو کاتێک فێدرێر وەک ھەرەتی لاویەتی دەرکەوت و ٦-٢ بووە براوە و یارییەکەی بە ٣ کۆمەڵەی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە.
ساوسگێت دوای یارییەکە وتی: ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد، نەوەک تەنھا یلریزانە سەرەکیەکان، ئەوانەی وەکو یەدەکیش بەشداربوون پارێزگاریان لە ریتمی یارییەکە کرد و زۆر باش بوون، ئەوان کاری باشیان کرد، زۆر قورسە ئەو کۆمەڵە یاریزانەت لەبەدەست بێت و ھەمووان بەدڵ خۆشی بھێڵیەوە، چونکە دەبێت تەنھا ١١ یاریزان یاری بکات، بەڵام یاریزانەکانم زۆر تێگەیشتون و ئامادەن لە پێناوی تیپەکە قوربانی بدەن.
وتیشی: ئێمە بەھۆی گیانی قوربانی دانەوە گەیشتوینەتە قۆناغی پێش کۆتایی، راستە ریتمی یاریکردن گرنگە بەڵام چەندین تیپمان بینی بەھۆی ئەوەی گیانی تیم و قوربانی دانیان تێدانەبووە ماڵئاواییان کرد.
سەبارەت بە قۆناغی داھاتوش ساوسگێت وتی: بەباشی توانای دانیمارک دەزانین و ئەوان خۆیان سەلماندوە لەم پاڵەوانێتییەکە، لەپاڵ ئەوەش سود لە پاڵنەری رووداوەکەی ئیریکسن وەردەگرن، بۆیە یارییەکی زۆر خۆش دەوێت.
ھەر سەبارەت بەو یارییە وتی: ئەزمونی ئەم جۆرە یارییانەمان ھەیە و یاریزانانەکانیشمان لەسەر ئاستی یانەکە چەندین یاری لەو جۆرەیان کردوە بۆیە پێویستە سود لەو ئەزمونە وەرگرین.
مێسی دوای یارییەکە وتی: لە راستیدا ئەمە یارییەکی زۆر قورس بوو، دەمانزانی ئیکوادۆر تا چەند ئەرکمان قورس دەکات چونکە ئەوان خاوەنی پێکھاتەیەکی باش و یاریزانی خێران و لە رووی توانای جەستەیی بەھێزن و یاریزانی لاویان زۆرە، یارییەکە زۆر قورس بوو تاکو گۆڵمان کرد، دوای ئەوە رکابەریەکە بەھێزتر بوو، بەخت یاوەرمان بوو کە گۆڵی ترمان کرد و یارییەکەمان بردەوە کە ئەوە گرنگترین شت بوو.
وتیشی: ئێمە ھەوڵماندا بە شێوازی خۆمان یاری بکەین بەڵام ئەمە ھەندێک کات ئاڵۆزە چونکە رکابەرەکەن گوشارت لەسەر دروست دەکات، لەپاڵ ئەوەش چیمەنی یاریگاکان زۆر خراپە، ئەمە بیانوو نییە چونکە بۆ ھەموو تیپەکان خراپە، بەڵام بۆ تیپێک کە بیەوێت بەشێوازێکی دیاریکراو یاری بکات خراپترە.
سەبارەت بە نزیکبوونەوە لە ریکۆردی پێلێ مێسی وتی: لە راستیدا وەکو ھەمیشە وتومە خەڵاتە تاکە کەسییەکان ئامانجی لاوەکین، ئێمە لە بەرازیلین بۆ شتێکی تر، پیرۆزبایی لە تیپەکە دەکەن بۆ ئەو کارەیان، ئێمە لە خێزان و ماڵەکانمان دوورین، ئێمە تاکە تیپیپن لەسەرەتاوە تێکەڵاوی ھیچ کەسێک نەبووین، چونکە ئێمە ئامانجێکمان ھەیە و بۆی دەجەنگین.
لەکۆتایشدا وتی: پێویستە بیر لە کۆلۆمبیا بکەینەوە کە رکابەرێکی زۆر بەھێزن کە خاوەنی یاریزانی باش و بە ئەزمونن و بەخێرایی یاری دەکەن و بەباشی بەرگری دەکەن.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا ، ئێنریکی ئاماژەی بەوەدا کە پێش یارییەکەی سویسراش وتویەتی ئیسپانیا یەکێکە لەو ھەشت ھەڵبژاردەیەی دەتوانێت نازناوەکە بەدەست بێنن و ئێستاش کە تەنیا چوار ھەڵبژاردە ماوە ئەوان یەکێکن لە پاڵێوراوەکان ، بەڵام ھەموو شتێک پەیوەستە بەخۆیانەوە .
ئێنریکی وتیشی کە شانازی بەوەوە دەکات کە تیپەکەی گەیشتووتە یاریی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ، بەڵام شتێکی شێتانەیە ئەگەر وا بیر بکرێتەوە ھەر چوار ھەڵبژاردەکەی ئەو قۆناغە چاویان لەوە نییە ببنە پاڵەوان .
راھێنەرەکەی ئیسپانیا ئەوەشی ئاشکراکرد کە پێش لێدانە یەکلاکەرەوەکان ھەوڵی داوە وا لە یاریزانەکان بکات ھێمن بن و بێ گوشار لێدانەکان جێبەجێ بکەن ، و سەرەڕای ئەوەی بە سەرەتایەکی باش دەستیان پێ نەکردووە بەڵام لە کۆتاییدا ئامانجەکەیان پێکاوە .
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە راھێنەرەکەی چیلی وتی ، کە بردنەوە لە بەرازیل ئاسان نییە , بەڵام متمانەی بە یایزانەکانی ھەیە بۆ ئەوەی شتی گەورە بەدەست بێنن .
لازارتی وتشی کە بەرازیل تیپێکی مەزنە و پاڵێوراون بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنن ، بەڵام لە تۆپی پێدا ھەموو شتێک ئەگەری روودانی ھەیەو مێژوو و ئامارەکانی پێش یارییەکانیش تەنیا قسەی سەر کاغەزن .
ئەو راھێنەرە جەختیشی کردەوە ، ھەرچی لە توانایاندا پێشکەشی دەکەن بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی باشەوە لە یارییەکە دەرچن .
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەلێکسیس سانچێزیشەوە بۆ یارییەکەی بەرازیل ، لازارتی ئەوەی خستەڕوو کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان یاریی بەو یاریزانە نەکردووە بۆ ئەوەی بە باشی بگەڕێتەوە ، و ئێستا نزیکە لەوەی پێکانەکەی بە تەواوی چارەسەر بێت و تا دوا دەقە چاوەڕێ دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بەشداری پێکردنی بدات .
رامۆسی تەمەن ٣٥ ساڵ دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ھەر یانەیەکەوە بکات کە دەیەوێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئیدارەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی یەک ساڵەی پێشکەش رامۆس کردووە لەگەڵ ئەگەر درێژکردنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ , بەڵام رامۆس بەو ئۆفەرە رازی نییەو دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت .
پێشتر رامۆس ھەمان کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ھەبوو کاتێک ئۆفەرێکی یەک ساڵەیان پێشکەش کرد بەڵام پێی رازی نەبوو و سەر ئەنجامیش یانەکەی جێھێشت .
رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ھەوڵەکانی پاریس بۆ گواستنەوەی رامۆس لەسەر داوای لیۆناردۆی بەرازیل و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسە گەرەنتی ئەوەی بە رامۆس نەداوە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی پێ بکەن بەھۆی بوونی کیمبیمبی و مارکینۆسەوە لە ھێڵی بەرگریدا .