دۆنارۆما کە دەبێتە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژوودا ئەم خەڵاتە بەدەست بێنێت ، لە یاریی کۆتایی یۆرۆدا بەرامبەر ئینگلتەرا دوو لە لێدانە یەکلاکەرەوکانی گەڕاندەوەو ھۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی تیپەکەی بوو .
بەگشتی گۆڵپارێزەکەی ئازۆری لە کۆی حەوت یاریی یۆرۆ تەنیا چوار گۆڵی لێ تۆمارکرابوو ، ئەوەش دوای ئەوەی لە ھەر سێ یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان تۆڕەکەی بە خاوێنی پاراست .
دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی یۆرۆش , بڕیارە دۆنارۆما روو لە فەڕەنسا بکات و بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە دەکات