مێسی دوای یارییەکە وتی: لە راستیدا ئەمە یارییەکی زۆر قورس بوو، دەمانزانی ئیکوادۆر تا چەند ئەرکمان قورس دەکات چونکە ئەوان خاوەنی پێکھاتەیەکی باش و یاریزانی خێران و لە رووی توانای جەستەیی بەھێزن و یاریزانی لاویان زۆرە، یارییەکە زۆر قورس بوو تاکو گۆڵمان کرد، دوای ئەوە رکابەریەکە بەھێزتر بوو، بەخت یاوەرمان بوو کە گۆڵی ترمان کرد و یارییەکەمان بردەوە کە ئەوە گرنگترین شت بوو.

وتیشی: ئێمە ھەوڵماندا بە شێوازی خۆمان یاری بکەین بەڵام ئەمە ھەندێک کات ئاڵۆزە چونکە رکابەرەکەن گوشارت لەسەر دروست دەکات، لەپاڵ ئەوەش چیمەنی یاریگاکان زۆر خراپە، ئەمە بیانوو نییە چونکە بۆ ھەموو تیپەکان خراپە، بەڵام بۆ تیپێک کە بیەوێت بەشێوازێکی دیاریکراو یاری بکات خراپترە.

سەبارەت بە نزیکبوونەوە لە ریکۆردی پێلێ مێسی وتی: لە راستیدا وەکو ھەمیشە وتومە خەڵاتە تاکە کەسییەکان ئامانجی لاوەکین، ئێمە لە بەرازیلین بۆ شتێکی تر، پیرۆزبایی لە تیپەکە دەکەن بۆ ئەو کارەیان، ئێمە لە خێزان و ماڵەکانمان دوورین، ئێمە تاکە تیپیپن لەسەرەتاوە تێکەڵاوی ھیچ کەسێک نەبووین، چونکە ئێمە ئامانجێکمان ھەیە و بۆی دەجەنگین.

لەکۆتایشدا وتی: پێویستە بیر لە کۆلۆمبیا بکەینەوە کە رکابەرێکی زۆر بەھێزن کە خاوەنی یاریزانی باش و بە ئەزمونن و بەخێرایی یاری دەکەن و بەباشی بەرگری دەکەن.