رامۆس لەدوای گەیشتنی بە ناوەندی راھێنانی پی ئێس جی ، چاوی بە بەشێک لە یاریزانەکان کەوت کە ئامادە بوون لەوانە ئەشرەف حەکیمی یاریزانی نوێی یانەکە کە تازە لە ئینتەر میلانەوە روی لە پاریس کردووە و پێشتریش لە ریاڵ بەیەکەوە یارییان کردووە ، ھەروەھا کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز ھاوڕێی پێشووی کە ئەویش بە ھەمان شێوە پێشتر لە ریاڵ مەدرید پێکەوە بوون .
ھەروەھا دواتریش باوەشێکی گەرمی بە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راھێنەری یانەکەدا کرد واتریش دەستی بە راھێنانەکان کرد کە بەجۆش و خرۆشی و پەرۆشییەکی زۆرەوە دەبینرا .
رامۆس لەدوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ نەکردەوە دوای ١٦ ساڵ مێرەنگی جێھێشت و بۆ ماوەی ٢ وەرز درێسی پاریس سان جێرمان دەپۆشێت