ئەستۆن ڤیلا ٤٠ ملیۆن پاوەن پێشکەش ئەستێرەیەکی چێڵسی دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٧٩
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنەمەی میرەری بەریتانی , ئیدارەی یانەی ئەستۆن ڤیلا ھەوڵی جدی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو ھێرشبەرە بۆ ریزەکانی و ئامادەیە ئەو پارەیە پێشکەش بکات چێڵسی داوای کردووە .
ئەبراھام وەرزی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بە شێوەی خواست یاریی بۆ ئەستۆن ڤیلا کردووەو تیایدا بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ سەرکردایەتی ئەو یانەیەی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ پرێمەر لیگ .
جگە لە ئەبراھام ئیدارەی ئەستۆن ڤیلا بڕی ٣٠ ملیۆن پاوەنیشی پێشکەش ئارسیناڵ کردووە بۆ گواستنەوە ئیمیلی سمیس ، بەڵام ئارسیناڵ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە .