ھەردوو تیپ لە چەند ساڵی رابردوودا کۆنترۆڵی نازناوەکانی کۆپا ئەمریکایان کردووە ، بە جۆرێک بەرازیل پاڵەوانی دواین کۆپا ئەمریکایە و چیلیش دوو نازناوی پێشووتری بەدەست ھێنابوو .
یاریزانانی سامبا شەوی رابردوو دواین مەشقەکانی خۆیان ئەنجامدا و تیتی راھێنەریشیان سەرجەم یاریزانە سەرەکییەکانی لەبەردەست بۆ ئەو یارییە و ھیچ پێکانێکی قورس لە ریزەکانیان نییە .
لەبەرامبەریشدا ھەڵبژاردەی چیلی کە وەکو چوارەمی کۆمەڵەکەی بۆ ئەم قۆناغە سەرکەوتووەو لە ئێستادا ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکەن ، ھیوادارن سورپرایزێکی گەورە دروست بکەن و شکست بە بەرازیلی خاوەن یاریگا بێنن .
پێش ئەم یارییە ، بڕیارە ھەردوو ھەڵبژاردەی پیرۆ و پاراگوای لە ناو یاریگای نیلتۆن سانتۆسی ئۆڵۆمپی رووبەڕووی یەکتر ببنەوە .