رامۆسی تەمەن ٣٥ ساڵ دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ھەر یانەیەکەوە بکات کە دەیەوێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئیدارەی پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی یەک ساڵەی پێشکەش رامۆس کردووە لەگەڵ ئەگەر درێژکردنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ , بەڵام رامۆس بەو ئۆفەرە رازی نییەو دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت .

پێشتر رامۆس ھەمان کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ھەبوو کاتێک ئۆفەرێکی یەک ساڵەیان پێشکەش کرد بەڵام پێی رازی نەبوو و سەر ئەنجامیش یانەکەی جێھێشت .
رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ھەوڵەکانی پاریس بۆ گواستنەوەی رامۆس لەسەر داوای لیۆناردۆی بەرازیل و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسە گەرەنتی ئەوەی بە رامۆس نەداوە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی پێ بکەن بەھۆی بوونی کیمبیمبی و مارکینۆسەوە لە ھێڵی بەرگریدا .