لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە  راھێنەرەکەی چیلی وتی  ، کە بردنەوە لە بەرازیل ئاسان نییە , بەڵام متمانەی بە یایزانەکانی ھەیە بۆ ئەوەی شتی گەورە بەدەست بێنن .
لازارتی وتشی کە بەرازیل تیپێکی مەزنە و پاڵێوراون بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنن ، بەڵام لە تۆپی پێدا ھەموو شتێک ئەگەری روودانی ھەیەو مێژوو و ئامارەکانی پێش یارییەکانیش تەنیا قسەی سەر کاغەزن .
ئەو راھێنەرە جەختیشی کردەوە ، ھەرچی لە توانایاندا پێشکەشی دەکەن بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی باشەوە لە یارییەکە دەرچن .

لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەلێکسیس سانچێزیشەوە بۆ یارییەکەی بەرازیل ، لازارتی ئەوەی خستەڕوو کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان یاریی بەو یاریزانە نەکردووە بۆ ئەوەی بە باشی بگەڕێتەوە ، و ئێستا نزیکە لەوەی پێکانەکەی بە تەواوی چارەسەر بێت و تا دوا دەقە چاوەڕێ دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بەشداری پێکردنی بدات .