رۆناڵدۆ لە قۆناغی کۆمەڵەکان پێنج گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروست ، پێش ئەوەی پورتوگال لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە بەلژیکا بدۆڕێت و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکات .
ھەرچەندە پاتریک چیکی ھێرشبەری ھەڵبژاردەی چیکیش پێنج گۆڵی ھەبوو ، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ گۆڵێکی دروست نەکردووە خەڵاتی گۆڵدن بووت بە ئەستێرە پورتوگالییەکە درا .
رۆناڵدۆ لە یۆرۆی ئەمساڵ ٣٦٠ دەقە یاریی کردووە و لەسەرجەم ئەو یاریزانانە یاریی کەمتری کردبوو کە لە پێشبڕکێی گۆڵکاری یۆرۆدا بوون .