لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەدا ، مارتینێز سەرەتا باسی لەوە کرد کە نیگەران و دڵتەنە بە ماڵئاوایی کردنی تیپەکەی و پێی وایە یاریزانەکانی ھەموو شتێکیان کردووە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنن .
مارتینێز ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر سەیری تەواوی یارییەکانیان بکەن لە یۆرۆی ٢٠٢٠ ئەوا ھیچ ھەڵەیەک نابینێت لە تیپەکەیدا ، و دواتر دەبێت شیکاری بۆ یارییەکان بکەن بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بەخۆیان بدەن .
لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئەمە دواین یاریی بووە راھێنەرایەتی بەلژیکا بکات ، مارتینێز رایگەیاند کە ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی داھاتووی خۆی بکات و ھەموو ئەوەی ئێستا بیرکردنەوەی داگیر کردبێت دڵتەنگی و نیگەرانییە .